لە مانگی ئابدا ٣١ ژن لە تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون

بەپێی راپۆرتی پلاتفۆرمی 'کوشتنی ژنان رابگرین'، لە مانگی ئابدا ٣١ ژن کوژراون و گومان لە مردنی ٢١ ژنی دیکە هەیە.

پلاتفۆرمی 'کوشتنی ژنان رابگرین' راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە لە باکوری کوردستان و تورکیا لە مانگی ئابدا ٣١ ژن کوژراون و گۆمان لە مردنی ٢١ ژنی دیکە هەیە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، "٦ ژن لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٥ ژن لە لایەن خزمەکانیانەوە، ٤ ژن لەلایەن خۆشەویستەکانیانەوە، ٤ ژن لەلایەن باوکیانەوە، ٣ ژن لەلایەن کەسانێک کە ناسیویانە و ٣ ژنیش لەلایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون.

پلاتفۆرمەکە وتی، "زیاتر ئەو ژنانە لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون یان توندوتیژیان لەبەرانبەردا کراوە. ئەوانەی پشتگیری لە کوشتنی ژنانیش دەکەن دیارن کێن. سیاسەتی ئێستای تورکیا وادەکات کە کوشتنی ژنان زیاد ببێێت. ئایا بەرپرسان هیچ کارێکیان کردووە؟ تاوەکو کۆتایی بەردەوامی بە تێکۆشانەکەمان دەدەین و لە بەرانبەر کوشتنی ژنان بێدەنگ نابین."

ف.ق