لە ماوەی ٢٢ مانگدا ٢٣ ژن لە شاری وان کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ژنانی ستار، لە ماوەی ٢٢ مانگدا ٢٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

کۆمەڵەی ژنانی ستار لە چوارچیوەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان"ڕاپۆرتی چاودێریکردنی شایەتحاڵی ژنان و تێکۆشان لە دژی تۆندوتیژی لەسەر ژنان"یان ڕاگەیاند. ڕاپۆرتەکە، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی تاهیر ئەلچی لە سەندیکای پارێزەرانی وان بە بەیاننامەیەک ڕاگەیەندرا. ڕاپۆرتەکە لەلایەن ڕوکن ئای خوێندرایەوە.

ئای دەستنیشانی کرد کە ئامانجی ئەم خەبات و چاودێرییە ئەوەیە کە بە سەردانەکانیان بۆ کۆمەلەکان لە سالانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و بە ئەزموونەکانی رووبەرو بوونەوەیان لە بەرامبەر توندوتیژی، بزانرێت ئایا خزمەتگوزارییەکان لەژێر ناوی میکانیزمی پاڵپشتی بەگوێرەی ستانداردە ناونەتەوەییەکان بەڕێوەدەبرێن یاخۆد نا و بۆ پێشخستنی ئەمە بە شێوەیەکی گشتگیر کار ئەنجام بدرێت.

ئای، ئامانجەکانی ئەم خەباتە بەم شێوەیەیە:

* تیشک بخەرە سەر ئەزموونی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

* جەخت لەسەر کێشەکانی خزمەتگوزاری و میکانیزمی تێکۆشان لە بەرامبەر توندوتیژی دەکاتەوە.

* پێشنیاری باشتر پێشکەش بە ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان دەکات.

* دەست بە ڕێبازی چاودێریکردنی بەردەوام و سیستەمێکی سەربەخۆ دەکرێت.