لە ماوەی یەک مانگدا ٢٤ ڕۆژنامەنووس دادگایی کراون و ٨ ڕۆژنامەنووسی ژن زیندانی کران

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا "ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسی لە مانگی ئایاردا بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسانی ژنی لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن زیانێکی گەورەیە لە دژی تێکۆشان بۆ یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "گوشار دەخرێتە سەر ڕۆژنامەنووسان، نەک تەنها مافی تاکەکەسییان پێشێل دەکرێت، بەڵکوو مافی ڕای گشتی بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست و بێلایەنیش زیانی پێدەگات."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی یەک مانگدا ٢٤ ڕۆژنامەنووس دادگایی کراون و ٨ ڕۆژنامەنووسی ژن زیندانی کراون هەروەها ئاماژە بەوە ُُشکراوە پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ زامن کردنی سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی ئازادی بیروڕا.