لە ماڵی ژنانەوە بۆ مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی - سێیەم

لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٤ بە ئامانجی پاراستنی مافی ژنان، یەکەمین ڕێکخستنی لە ژێر ناوی ماڵی ژنان لە شاری قامیشلۆ کردەوە و لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان گەیشتە لوتکە.

یەکێک لە دەستکەوتەکانی ژنان کە لە ڕێگەی شۆڕشەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست هاتووە، دادپەروەرییە. دادپەروەریی، کە سروشتی ژنە و لە چنگی سیستمدا دەستی بەسەردا گیراوە، لە ئەنجامی تێکۆشانی ژنان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هەموو زەحمەتیەک هاتەدی. ئەمڕۆ ژنان مافی خۆیانە لە ئابوورییەوە بۆ تەندروستی، لە دادپەروەرییەوە بۆ پەروەردە و دیپلۆماسی خاوەن بڕیاری خۆیانن.

لە بەشی سێیەمی دۆزەکەماندا؛ باس لە شێوازی دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان دەکەین کە لە ماڵی ژنانەوە دەستی پێکردووە و چۆن بە مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان بەهێزتر بووە.

یەکەمین کۆنفرانسی ماڵی ژنان

ماڵی ژنان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە شارۆچکەی ڕمێلان ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا ١٣٥ نوێنەری جزیر، کۆبانێ و عەفرین، هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی ژنانی دیمەشق، منبج و خزیر تێدا ئامادەبوون.

له سەر ئەم بنەمایه له کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیاندرا که به پێی پێشکەوتنی شۆڕش دەبێت کار و ڕێکخستنی دادپەروەریی ژنان هەنگاوێک زیاتر بەرەو پێش بڕوات. لەسەر ئەم بنەمایە کۆمیتەی دادپەروەری ژنان وەک بەشێک لە کاری دادپەروەری دەستی بەکارکرد. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە ڕۆژانە پێشهاتێکی نوێ ڕوودەدات، ڕێکخستنی کۆمیتەی دادپەروەری ژنان لە هەرێمە ئازادکراوەکاندا بە تەواوکەر نەبینرا.

ڕاگەیاندنی مەجلیسی دادپەروەری ژنان

لە کۆنفرانسی دادپەروەری ژنان کە لە ساڵی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، مەجلیسی دادپەروەری ژنان ڕاگەیەندرا. ژنان لە چوارچێوەی پەیڕەوی یاسا و بۆ بەرفراوانکردنی ڕێکخستن بە بڕیارێکی لەم جۆرە هەنگاوێکی نوێیان بۆ دادپەروەری، یەکسانی و دامەزراندنی دیموکراسی ناوە.

دووەمین کۆنفرانسی مەجلیسی دادپەروەری ژنان

ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، مەجلیسی دادپەروەری ژنان بە بەشداری ٣٥٠ دەنگدەر و نوێنەری دامەزراوەکان، دووەمین کۆنفرانسی خۆی لە شاری جزیر لە شارۆچکەی ڕمێلان بەڕێوەبرد. بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی ڕێکخستنی مەجلیسی دادپەروەری ژنان و دەستەبەرکردنی هاوکاری و ئەنجامدانی کاری هاوبەش، ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە دووهەمین کۆنفرانسی مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزرا. مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان؛ لە ٤ بەش پێکدێت: ماڵی ژنان، دیوانی داد، کۆمیتەی هەماهەنگی و ئەکادیمیا.

پەیڕەوی بنەڕەتی مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان کە لە ١٧ مادە پێکهاتووە، بەم شێوەیەن:

-ژنان لە چوارچێوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان ڕێکدەخەن.

- لە دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا ژنان مافی ئەوەیان هەیە نوێنەرایەتی لەسەدا ٥٠ بکەن.

- ژنان بەپێی ڕێسا ئەخلاقی و سیاسییەکانی کۆمەڵگا تێکۆشان و کار بۆ گەشەپێدانی سیستەمی دادپەروەری دەکەن.

- ئەو ژنانەی لە بوارەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن، پێشەنگایەتی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی دەکەن و جێگەی خۆیان لە گۆڕانکارییەکاندا بگرن.

- ئەو ژنانەی لە سیستەمی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن، ئازادی ژنان و ژیانی هاوبەشی ئازاد، ژیانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک، ژیانی کۆمەڵایەتییان پێ باشتر بێت.

- ئەو ژنانەی کە لە بواری دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن، ئیرادە و بۆچوونی ژنان لە هەموو بەرپرسیاری، ئەرک و سزاکاندا جەوهەرییە.

- ژنان لە لە چوارچێوەی ڕێسا و بەهاکانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا گەڕان و تێکۆشان بەدوای حەقیقەتدا چەمکە تەقلیدییەکانی کۆمەڵگا و عەقڵیەتی دەوڵەت پەسەند ناکەن.

- لەسەر بناغەیەکی پتەو پاراستنی مافە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکانی ژنان ئەرکێکی مرۆڤییە.

- ژنان لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک و کاردانەوەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر ژنان لە دژی تاوانە خێڵەکی و بنەماڵەیی و شەرەفەکان تێکۆشان دەکەن.

- تایبەتمەندییە سروشتییەکانی ژنان وەک یەکسانی، تەبایی، هاوبەشی، دادپەروەری و هتد. هۆکارەکانی دادپەروەری ژنانە.

- ژنان لە دژی چەمکەکانی دەسەڵات، باڵادەستی، بۆچوون، ڕەگەزی، زانست، ئایین و نەتەوە پەرەستی تێکۆشان دەکەن و پەرە بە ڕێگە و شێوازی گونجاو بۆ باشترکردنی ژیان لە دژی سیستەمی دەسەڵات دەدەن.

- ژنان خۆیان لە کۆیلایەتی بەدوور دەگرن و لەگەڵ ئەو باوەڕەن پاراستن و خۆڕاگری مافێکی ڕەوایە.

- ژنان لە دژی عەقڵییەتێک کە زیان بە پێگە و کەرامەتیان دەگەیەنێ وەک پارە و سامان و موڵک تێدەکۆشن.

- ژنان لە دژی ئەو ڕێبازانە تێکۆشان دەکەن کە کێشەی ژنان وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نابینن و ئەو ڕێبازانەی کە ژن سووک دەکەن بە تاوان دژ بە مرۆڤایەتی دەزانن.

- وەک یاسایەکی بنەڕەتی، ژنانی کرێکار کە لە بواری دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن، پێویستە بگەنە ئاستی هۆشیاری دیموکراتیک و بڕوانامە لە ئەکادیمیاکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی وەربگرن.

- بەشداری لە ئامادەکردنی یاسای دیموکراتیک تایبەت بە ژنان و منداڵ و بنەماڵە.

- ئەو ژنانەی لە بواری دادپەروەریدا کاردەکەن، هەموو یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانە قبوڵ دەکەن کە پێگەی ژنان دەپارێزن و دەستپێکی کارەکانی کۆمەڵگەدا دادەنێن و کاردەکەن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ناوخۆییەکان بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەکادیمیای مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان

پەروەردە، لەڕاستیدا، خودی کۆمەڵایەتی بوونە. کۆمەڵایەتی بوون لە ڕێگەی پەروەردەوە ئەنجام دەدرێت. کاتێک کۆمەڵگا خۆی بنیات دەنێت، کولتوور و تایبەتمەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان بەپێی جیاوازییەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ نەوەی نوێ. دەوڵەت مرۆڤ و کۆمەڵگای نەخۆش خستووە و بەو پێیە لە قاڵبی داون. بەدیلێک بۆ پەروەردەی دەوڵەت دروستکردنی ئەکادیمیای کۆمەڵایەتییە. بەبێ پەروەردەیەکی ئەڵتەرناتیڤ، مەحاڵە گۆڕانکاری لە عەقڵیەت و پێوانەکانی ئێستادا بێتە پێشەوە.

لەدژی سیستەمێکە مرۆڤەکان لە سروشتی خۆیان بێگانە دەکات و تا سەر ئێسک کۆیلەیان دەکات، بەمەبەستی پەروەردەکردنەوەی کۆمەڵگا، لەژێر چاودێری مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەکادیمیای دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنانی شەهید یادێ عەقیدە لە 13ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕمێلان و عامودێ مەجلیسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژنان کرایەوە کە لەکاتی داگیرکردنی سەرێکانیدا شەهید بوو.