لە ناوچەی قینی کۆبانی ژنان دژی توندوتیژی ڕێپێوانیان کرد

لە ناوچەی قینی کۆبانی ژنان دژی توندوتیژی لەسەر ژنان ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا.

بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشانی ناونەتەوەیی دژی توندوتیژی لەسەر ژنان، لە ناوچەی قینی کۆبانی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

بە دەیان ژن لە سەنتەری ناوچەی قین کۆبوونەتەوە و بەرەو ڕۆژئاوای ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرا.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا بۆ یادی پاکی شەهیدان یک دەقە بێدەنگی ڕاگیرا و دواتر ئەندامی ئیدارەی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی قین، جوناینا محەمەد عەلی قسەی کرد.

جوناینە محمد عەلی ڕایگەیاند، دەسەلاتدار هەمیشە لە فکری ژنان دەترسێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات و وتی"لە دژی  هێرشەکانی دەسەلاتداری پیاو لەسەر ژنان بۆ شکاندنی ئیرادەی ژنان ئێمە سەردەکەوین".