لە پاکستان ژنان رژانە شەقامەکان: بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەرکران

لە پاکستان ژنان لە دژی ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی دەوڵەت لە بەرامبەر بەلوچەکان ئەنجامیانداوە، رژانە شەقام. پۆلیسەکان بە سەدان ژن و منداڵ دەستبەسەر کران.

لە ئەیالەتی بەلوچستان هاوژین، خوشک و کچی ئەو کەسانەی بێسەروشوێنکراون، لە چالاکیەکەدا کە لە سەرتاسەری وڵاتەکە بە هەزاران ژن کۆبوونەوە لە سەرلەبەیانیدا گەیشتنە ئیسلامئابادی پایتەخت.

بە درێژایی رێگەکە و لە هەموو شارە گەورەکان خۆپیشاندان سازکرا. ئەم شەپۆلە لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان دوای ئەوە دەستیپێکرد کە لە شەشی کانونی یەکەمدا پیاوێکی گەنج لەلایەن پۆلیسی پاکستان لە ناوچەی توربای بەلوچستان کوژرا.

خۆپیشاندەران لە توربەتەوە تا ئیسلامئاباد لانیکەم دوو کیلۆمەتر رێپێوانیان کرد و بە وتەی هەڵسوڕاوانی بەلوچ و چالاکوانانی ژنان پۆلیسی پاکستان بە سەدان ژن و منداڵی لە خۆپیشاندانەکەدا دەستبەسەرکردووە.

هـ . ب