لە پاریس کۆنفرانسی تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی

لە کۆنفرانسێک بە ناونیشانی "تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی" لە پاریس، بۆ ڕێگرتن لە ڕەگەزپەرستی لە هەموو بوارەکانی ژیان، بڕیاری ڕادیکاڵ دران.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنساوە (تەژەکە-فە) بە ناونیشانی "تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی" کۆنفرانسێک ئەنجامدرا.

ئەندامانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی، یاسەمین عەدنان، ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا گۆنول کایا بەشداربوون، لە کەسێتی شەهید ئەڤین گۆیی یادی هەموو ژنانی بەرخۆدەر کرایەوە.

کۆنفرانسەکە بە سێ بەش بەڕێوەچوو، تێیدا دووپاتکرایەوە وتەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "بێ ئازادی ژن، جڤاک ئازاد نابێت" بناغەی تێکۆشانی ژنی کوردی ئازاد و ئامانج و ستراتیژی بنەڕەتی ژنانە.

هەروەها جەختکرایەوە، پێویستە ژنان لەژێر چەتری ژنۆلۆژی کۆبنەوە و تێکۆشانی هاوبەش بکەن دژی سیستەمی نەتەوە-دەوڵەت کە لەسەر بناغەی دەسەڵاتی باوکسالاری دامەزراوە.

لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا چەن بڕیارێکی گرنگ گیرانەبەر لەوانە:

- دووپاتکرایەوە، دەبێت دژی ڕەگەزپەرستی جڤاکی، دیدگای ژنی ئازاد لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن دابمەزرێت، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دووپاتی کردۆتەوە، دەبێت "سیستەمەکەمان لەسەر بناغەی خزمەتی هەمان ژیانی ئازادی دابمەزرێت و بە ڕەنگی ژنای ئازاد و پیاوی ئازاد و پەیوەندی ئازاد دابمەزرێت، دەبێت هەمووان لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەرێتی بەشداری پەروەردەی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ بن.

- بۆ ئەوەی چاندی پێکەوەژیانی ئازاد بێتەدی، پێویستە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری یان مۆدێلی نەریتی پیاوی فیداڵی و ژنی کلاسیکی تێپەڕێنرێت، و ناسنامەی ژنی ئازاد کە گرێدراوە بە شۆڕشی ژنانەوە لە جڤاکدا بچەسپێنرێت.

- گرنگترین تایبەتمەندی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیمان ئەوەیە کە سیستەمی نوێنەرایەتی یەکسان و هاوسەرۆکایەتی هەیە. لە بەرامبەر ئەو تێگەیشتن و ڕێبازانەی کە ڕێکخستن وەک فۆرمێک دەبینن، ئیرادەی هاوسەرۆکەکان نادیدە دەگرن، بڕیارەکان پشتگوێ دەخەن و وەک ئەوەی تەنها جێبەجێکار بن لێی دەڕوانن، پێویستە تێکۆشانی چالاکانە بکرێت.

- لەسەر بناغەی پێوەرەکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژن، ئەنجامدانی تێکۆشانێکی چالاک و بەهێز.

- بەو هۆشیارییەی کە "بنەماکانی ئازادی لەسەر بناغەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان ڕێکخراوە"، تێکۆشانی ڕەگەزی بە بەهێزترین شێوە دژی پێوەر و تێڕوانینە نەریتییەکان لە هەموو بوارێکدا ئەنجام بدرێت.

- تێکۆشانی چالاکانە لەدژی ئەو تێگەیشتن و ڕێبازانەی کە لێکۆڵینەوەی ژنان بەپێویست نابینن، واتە هەمیشە هەوڵدەدەن بیانخەنە بندەستی خۆیان، هەردەم ئەنجامی نەرێنی دەدەنەپاڵ لێکۆڵینەوەکانی ژنان.

- لە دژی ئەو ڕەگەزپەرستییەی لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دێتەپێش، تێکۆشانێکی رەگەزی ڕادیکاڵ لە هەموو بوارێک بکرێت دژی هەڵوێستەکانی باوکسالاری و نەریتپارێزی و دەسەڵاتخوازی.

- تێکۆشانی چالاکانە دژی زمانی ڕەگەزپەرستانە و پیاوانە لە ژیانی جڤاکیدا.

- توندوتیژی پیاوان کە لە ئەنجامی کۆچبەری و وێرانکردنی ئیکۆلۆژی و قەیرانە جڤاکییەکان ڕوودەدات، هەروەها ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی هێرشە ئایینپەرستی و ڕەگەزپەرستییەکانەوە تووشی جڤاک دەبێت، پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەرەکانیان دیاری بکرێت.

- سیاسەتێکی بڵاوکردنەوەی جڤاکی-چاندی و گۆڕانکاریخواز بەبناغە بگیرێت کە بە بەهێزی پرسە جڤاکییەکان لە گۆڕەپانی چاپەمەنی دەربخات، ڕێگا بە جڤاک پیشان دەدات، ئیرادەی چارەسەرکردن دەردەخات و تێکۆشان دژی ڕەگەزپەرستی دەکاتە چەقی کاری خۆی.

-خەباتە چاندی و هونەریەکان، کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستیدا، پێویستە بە ئامانجی بنیاتنانی ئێستاتیکای ژن، گۆڕینی پەیوەندی و شێوازی ژیانی ژن و پیاو، دەرخستنی ئەخلاقی ئازاد، بەڕێوە بچن".