لە قۆسەر درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە
ژنان لە گردبوونەوەی بە جۆشوخرۆشی قۆسەر، گۆشەگیری ئیمراڵVیان شەرمەزار کرد، لە گردبوونەوەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
ژنان لە گردبوونەوەی بە جۆشوخرۆشی قۆسەر، گۆشەگیری ئیمراڵVیان شەرمەزار کرد، لە گردبوونەوەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
لە ناوچەی قۆسەری مێردین بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و مەجلیسی ژنانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە، گردبوونەوە ئەنجامدرا. ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی و هەلهەلە و نیشانەی سەرکەوتن هەڵپەڕکێیان کرد. هەروەها بە چەپڵەیەکی گەرم پێشوازی کرا لەو ژنانەی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە هاتنە گۆڕەپانەکە.
لە گۆڕەپانەکەدا درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" دەستی پێ کرد.
یەک لە چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دایکی ئاشتی پەریهان ئاڵتوگ گوتی: "کلیلی ئاشتی (ئۆجالان) ئەمڕۆ لە گۆشەگیرییەکی گراندایە. ئازادی و دادپەروەری دەهێنین و ئەم ستەمە هەڵدەوەشێنینەوە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، بێریتان گونەش سڵاوی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئافرێنەری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" نارد، گوتی: "ژنانی کورد گۆشەگیری قبووڵ ناکەن، ژنانی کورد گۆشەگیری سەر زمان و ژیانیان قبووڵ ناکەن".
پاشان تیشکی خستەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و داوای کرد گوێ لە داواکارییەکانیان بگیرێت و پرسی کورد چارەسەر بکرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە.
پەرلەمانتاری مێردین، ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند گەلی کورد بە بەرخۆدان و تێکۆشان هەموو سیاسەتێکیان دژیان پووچەڵکردەوە، دژی قەیران و سیاسەتی شەڕی تایبەت و قەیرانی ئابووری، چارەسەر فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی: "گۆشەگیری چارەسەر نیە، بەڵکو کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵیە".