'لە سایەیی ڕێبەڕێتیەوە، ژن مافەکانی مسۆگەر دەکات'

ژنانی کۆنگرە ستاری شاری عامودێ ٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی کرێکاریان پیرۆزکرد و گوتییان: "کوشتنی ژنان وەک بڕینەوەی دارێکە، دەبێت مافە ژیانییە ڕەواکانی ژنان مسۆگەربکرێت".

بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری شاری عامودێ، نورا حسێن ٨ی ئاداری پیرۆزکرد لە هەموو ژنانی جیهان و وتی: "عەبدواڵا ئۆجالان ئۆجالان بوو بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ئێمەی ژنان بگەین بە مافە ژیانییەکانی خۆمان، بە فکر و فەلسەفەکانی وایکرد بگەین بە ئازادی و سەربەستی."

نورا لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "ئەرکی ئێمەی ژنانە هەمیشە پەرەورەردە بڵاوبکەینەوە بۆ ئەوەی زهنیەتی پیاوسالاری کۆتای پێبێت. بۆیە لە هەمان کاتدا دوژمنمان لە ئیرادە بەرزی ژن دەترسێت و هەوڵدەدات ژنی کورد بکوژێ و ناسنامەیان بشوێنێت."

لەلایەکی ترەوە دایکێک بەناوی سالیحە ئازۆ سڵاوی لە هەموو ژنانی خەباتگێرکرد و وتی: "ڕژێمی ئێران ٨ی ئاداری قەدەغەکردوە، بەڵام هەرچەندە غەدەکەشی بکات ژنان ٨ی ئادار پیرۆزدەکەن. لەبەرئەوەی جەوهەری ژنان جەوهەرێکی ئازادە، هیچ کەس ناتوانێت لە پێشیدا ڕاوەستێت."

لە هەمان کاتدا بەڕێەوەبەری نوسینگەی ژنانی گرێدراوی شارەوانی ئاماد سێئال محمەد سەرەنجی خستەسە پەیوەندی نێوان ژن و سروشت و وتی: "کوشتنی ژنان وەک بڕینەوەی دارێکە، چونکە ژنان باخچەی ئازادین و دەبێت بەرامبەر هەر جۆرە ستەمێک بوەستینەوە."

سێئال لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گەر لە ناو بنەماڵەیەکەدا ژنێکی کۆیلە هەبێت، ئەوا ئەو بنەماڵەیە بێ گیان و پوچە."