لە شارەکانی کەتەلۆنیا سڵاو لە بەرخودانی گەریلا کرا

لە شارەکانی بارسلۆنا، لرێدا و ڤالینسیا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا.

لە وڵاتی کەتەلۆنیا بە رێکخستنی زنجیرە چالاکییەک سڵاو لە بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک کرا.

لە شار بارسلۆنا بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەى بەرخودانی ئینتەرناسیۆنالیست (سی ئاڕ ئای / CRI) لە بەردەم نوێنەرایەتیی حکومەتی ئیسپانیا چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لە شاری لرێدا لەلایەن رێکخراوی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان  (Ponent amb Kurdistan) و رێکخراوی دەبلیۆ دی ئاڕ و لە بەردەم شارەوانیی شارەکەدا رێکخرا.

دەستەیەکیش بە ناوی گەڕان بە دوای ئازادیدا لە شاری ڤالینسیا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە هەر سێ شارەکە لە چالاکییەکاندا راگەیاندراو خوێندرایەوە و بە وتنەوەى دروشم پشتیوانییان لە بەرخودانی گەریلا کرد.

چالاکییەکەی لرێدا بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

لە شاری مورسیاش بۆ هەمان مەبەسەت پۆستەر ئامادە کران و بە شوێنە گشتییەکاندا بڵاوکرانەوە.

ژ.ت