لە شاری سلێمانی، ڤێستیڤاڵێکی کاری دەستی بۆ ٨٠ ژن کرایەوە

ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی ڕێكخراوی ژیان بەخشان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، هەستان بە كردنەوەی فێستیڤاڵێكی کاری دەستی بۆ ٨٠ ژن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕێكخراوی ژیان بەخشان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، هەستان بە كردنەوەی فێستیڤاڵێكی کاری دەستی بۆ ٨٠ ژنی دەست ڕەنگین، کە تیایدا کارە دەستیەکانی خۆیان نمایشکرد.

ڕێکخراوی ژیان باخشان هاستاون بە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە، و دابینکردنی پێداویستی فێستیڤاڵەکە بۆ ئەو ژنانەی کە بەشدارییان تێدا کردووە بێبەرامبەر ، ئەمە بۆ جاری دووەم هەڵەدەستن بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵە.


ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێستیڤاڵە، ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ ئەو ژنانەی، کە لە بوارێکدا توانایان هەیە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان بخەنەڕوو، بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە زۆرینەیان ئەو ژنانەن، کە دەرچووی زانکۆ و پایمانگاکانن، کە نەیانتوانیوە لە بوارەکەی خۆیاندا دابمەزرێن، ڕێکخراوەکە هەوڵیانداوە، هەلێکی کاریان بۆ بڕەخسێنین و بژێویەکی ژیانیان بۆ دابین بکەین.