لە شاری ئەمستردام رێپێوانی ٨ی مارس بەڕێوەچوو

لە ئەمستردام بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە رێپێوانێک سازکرا. لە رێپێوانەکەدا پەیامی "پەرەپێدان بە تێکۆشانی هاوپەش لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاو کە ژنان دەچەوسێنێتەوە" درا.

لە ئەمستردامی هۆڵندا بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە رێپێوانێک سازکرا. بە سەدان ژن بەشدارییان لە رێپێووانەکەدا کرد، کە لەلایەن پلاتفۆرمی جیاجیای ژنانەوە رێکخرابوو.  لە رێپێوانەکەدا پلاکاردی "بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژن" هەڵدرابوو.

ئەو ژنانەی لە نەتەوەی جیاجیاوە کۆببوونەوە و زۆر جار دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە. ژنان لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی سێ ژنی شۆڕشگێڕییان بەرزکردەوە کە دەووڵەتی ئران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندوون و داوای ئازادکردنی ئەو ژنانە کرا.

دوای رێپێوانەکە راگەیەندراو خوێندرایەوە و تیایدا داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوکرا کە رەنجی ژنان پێشێل دەکات و دەیانچەوسێنێتەوە.

هـ . ب