لە شەنگال کامپینی 'لە دژی قڕکرنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن' ڕاگەیاندرا

لە شەنگال بە دروشمی 'لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپارستن' کامپینێک ڕاگەیاندرا. تاژێ داوای لە هەموو ژنان کرد پێکەوە لە دژی سیاسەتی قڕکردنی ژنان دەنگ هەڵبڕن و ڕێکخستنی بە‌ هێزبکەن.

لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی خەباتکار، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) کامپینێکی نوێیی دەستپێکرد. کامپینەکە بە ڕاگەیاندراوێک دەستپێکرد.

ڕگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) سڵاو و ڕێزمان بۆ هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ دەنێرین. بۆ هەموو ئەو ژانانەی کە لەدژی توندوتیژی جەستەی و فکری ڕاپەڕیوون. بۆ هەموو ئەو ژانانەی بۆئازادی خۆیان بە ڕێکخستن کردەوە. لە ئێستادا شەڕۆ و دڕندایەتی دژە مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچێت. ئێمەی ژن ڕبەڕووی دەستدرێژی، فرۆشتن بوونیەوە. وڵات و سروشتمان وێرانکرا.

لەبەرامبەر ئەم هەر هێرشێک، بەرخۆدان و هێزمان ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێت. ئەمە هیوا و هێزمان پێدەبەخشێت. چونکە لە هەموو جێگایەک ئازار و بەرخۆدانی ئێمە یەک شتە. ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئێمەی ژانانی ئێزیدی ساڵیکی تایبەتە. ١٠هەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدیەکان کە چەتەکانی داعش ئەنجامیاندا. لە ٣/٨/٢٠١٤دا بە دەیان هەزار مرۆڤی ئێزیدی کوژران و بە دیلگیران و کران بە کۆیلە. داعش منداڵانی ئێزیدی ناچارکرد کە ببنە سوپای منداڵان. هەروەها بە سەدان هەزار ئێزیدی کۆچیانکرد. بەڵام بەسەدان بنەماڵەی ئێزیدی لەسەر لوتکەی چیای شەنگال مانەوە و دەستیان لە خاکی خۆیان بەرنەدا و لە دژی داعش چەکیان هەڵگرت. بۆ ڕزگارکردنی شەنگال شەڕیان دەکرد. هەروەها هێزی پاراستنی خۆی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژانانی شەنگال (یەژەشە)ی دامەزراند. بێگومان لە هەموو کۆمەڵکوژی و فەرمانێکدا ژن زۆرترین قوربانی داوە.

لە ڕیگەی کوشتنی ژنانەوە ئامانجیان یەوەیە کە ناسنامە، چاند و باوەڕداری کۆمەڵگا لەنابەرن. لە فەرمانی ٢٠١٤دا ژنانی ئێزیدی ڕوبەڕووی دەستدرێژی و بە کۆیلەکردن بوونەوە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە و بە زۆر کران بە هاوسەری چەتەکانی داعش. هەتا ئێستاش ٢ هەزار و ٩٤١ مرۆڤی ئێزیدی لە دەستی داعشدان، هەرەزۆری ئەوانەش ژن و منداڵن. ئەم هێرش و جینۆسایدانە لە دژی شەنگال برینێکی زۆر قوڵە لە دڵماندا. ئەم هژنانی ئێزیدی ڕوبەڕووی دەستدرێژی و بە کۆیلەکردن بوونەوە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە و بە زۆر کران بە هاوسەری چەتەکانی داعش. هەتا ئێستاش ٢ هەزار و ٩٤١ مرۆڤی ئێزیدی لە دەستی داعشدان، هەرەزۆری ئەوانەش ژن و منداڵن. ئەم هێرش و جینۆسایدانە لە دژی شەنگال برینێکی زۆر قوڵە لە دڵماندا. ئەم هژنانی ئێزیدی ڕوبەڕووی دەستدرێژی و بە کۆیلەکردن بوونەوە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە و بە زۆر کران بە هاوسەری چەتەکانی داعش. هەتا ئێستاش ٢ هەزار و ٩٤١ مرۆڤی ئێزیدی لە دەستی داعشدان، هەرەزۆری ئەوانەش ژن و منداڵن. ئەم هێرش و جینۆسایدانە لە دژی شەنگال برینێکی زۆر قوڵە لە دڵماندا. ئەم هێرشانە هێرشی سیستەمی پیاوسالاری بوو لە دژی هەموو ژنانی جیهان. ئەوە بە ڕاست نابین کە تا ئەمڕۆ داعش و هاوکارەکانیان دەوڵەتی تورک، پەدەکە کە ئەم جینۆسایدەیان پێکهێنا دادگایی نەکراون لە دادگای نێونەتەوەی. لەبەر ئەمە دەڵێن هێرشی سیستەماتیک لە دژی شەنگال هەر بەردەوامە. لە ٣/٨/٢٠١٤دا پاراستنی شەنگال لە ئەستۆی پەدەکە بوو، بەڵام بە دەستپێکردنی هێرشی داعش ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە بێ ئەوەی یەک فیشەک بتەقێنن ڕایانکرد و شەنگالیان ڕادەستی داعشکرد.

دە ساڵ بەسەر فەرمانی جینۆساید تێدەپەڕێت، هێشتا هێرش لەسەر سەرچاوەکانی ئێمە بەردوامە. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە هێرشەکان ئەنجام دەدات. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە دەیان کچ و کوڕی ئێزیدی بوون بە قوربانی ئەم هێرشانە. هەروەها دەوڵەتی عێراق و پەدەکە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ڕیکەتنامەی ٩ی تشرینی یەکەمەوە ئیدارە و ڕیکخستنمان لە ناوبەرن. بۆ هەموو گەلێکی چەوساوە و بندەست مافی پاراستی خۆی هەیە لە دژی جینۆساید. لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین، لە شەنگال پاراستنی جڤاکی و ژنانی ئێزیدی، یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان، ئەمە مافێکی ڕەوایە.

داوای بڵندکردی تێکۆشانیانکرد

وەک تاژێ و یەژەشە، لە دژی نەتەوەپەرستی، ئاین پەرستی و بە تایبەت لە دژی زایەندپەرستی تێدەکۆشین و بۆئەوەی جارێکی تر جینۆساید لە دژی ژنان، کۆمەڵگا ڕونەداتەوە. بە دامەزراندی دیموکراسی، ئازادی و ئاشتی. پێکەوە لە دژی قڕکردنی ژنان و بۆ پاراستنی خۆمان داوای بڵندکردنی تێکۆشان دەکەین.

داخوازی کامپینەکە:

داخوازیەکانی ئێمە ئەمانەن:

١-قڕکردنی ژن تاوانی شەڕە وبە قڕکردنی ژنان بناسرێت، هەموو تاوانباران و هاوکارەکانیان دادگایبکرێن.

٢-مافی ژنان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و نیشتمان و کولتووری خۆیان لەلایەن هەموو کۆمەڵگە و دامەزراوەکانەوە بناسرێت.

٣-فەرمانی ٣/٨/٢٠١٤ کە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا بناسرێت. هەموو تاوانبار و هاوکارەکانیان وەک داعش، پەدەکە، دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی عێراق دادگای بکرێن.

٤-ئیرادەی کۆمەڵگەی شەنگال، بەڕێوەبەری خۆسەر، هەروەها یەبەشە، یەژەشە  و ئاسایشی ئێزیدخان دانیانپێدابنرێت و بناسرێن.

٥-هەموو هێرشەکانی سەر شەنگال، بە تایبەت هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک کۆتاییان پێبهێرێت.

ئەم هەنگاوە، لە ٣/٨/٢٠٢٤ەوە دەستپێدەکات و تا ٣/٨/٢٠٢٤ دەهەمین ساڵەوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال بەردەوام دەبێت. دەنگ، ئیمزا و بەشداری ژن و ڕێکخستنەکانی ژن کۆبکەینەوە و بانگ لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین: وەرن بە ڕوحی ژن ژیان ئازادی دەنگمان بکەین بەیەک و لە دژی قڕکردنی ژن، خۆپارستنمان بڵندتربکەین. داوکارین تاوانبارانی قرکردنی ژنان لە شەنگال و هەر شوێنێک کە ژنی تێدا دەکوژرێت، دادگایی بکرێن."