لە شەنگال سمێناری تاژێ و یەژەشە بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتی تاژێ و یەژەشە لەبارەی گرنگی خۆپاراستنەوە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و بۆ ژنان لە دوگرێ سمینارێکی هاوبەش سازکرا.

لە چوارجێوەی هەڵمەتەکەی تاژێ بە ناوی 'لە دژی قڕکردن ببە بە دەنگی خۆپاراستن' لە کۆمەڵگەی دوگرێی شەنگال سمینارێک لەلایەن کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) سازکرا. سمینارەکە ژنان وپیاوان تیایدا بەشداربوون.

لەو سمینارەیدا لەلایەن یەک لە فەرماندەکانی یەژەشە ئاخین ئینتیقامەوە درا ئاماژە بەم خاڵانە کرا: "ئێمە هەموو شەهیدانی فەرمانەکە بە بیردەهێنینەوە. لەپێناو رزگارکردنی شەنگالدا ئێمە بەسەدان شەهیدمان بەخشی. بۆ رزگارکردنی هەموو ژن و منداڵێک ئێمە شەهیدمان بەخشی و ئێزدخانی پیرۆزمان بە خوێن رزگار کرد. دوای رزگارکردنی شەنگال هەنگاوێکی گەورەمان نا. ئەوەش بەرێکخستنکردنی شەنگال بوو. کۆمەڵگەی شەنگال بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و لە هەموو روویەکەوە بەهێزەوە خۆراگری بکات، خۆی رێکخست".

فەرماندەی یەژەشە ئاخین ئینتقام لە درێژەی قسەکانیدا سەنجی بۆ سەر پێشەنگایەتی ژنان لە خەباتی خۆپاراستندا راکێشا و وتی: "یەک لەو شتە بەنرخانەی بونیادنرا، لە شەنگال رێکخستنی ئەنجومەنی ژنان بوو. ژنا بۆ ئەوەی ببنە خاوەن ئیرادە؛ ئەو وانەیەی وەریان گرت دامەزراندنی ئەنجومەنەکان بوو. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە کولتور، ئایین و باوەڕی ئێزدییەکان ساز بکرێت ژنان بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرت و رۆڵێکی گەورەیان گێڕا. تاژێ ئەمرۆ لەو رێگەیەدا هەنگاوی گەورە دەنێت. هەڵمەتێک کە بەناوی 'لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن' دەستیپێکراوە؛ بە پێشەنگایەتی دایکانمان کە لە ئەنجومەنەکاندا کاردەکەن بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەرکی ئێمەشە خاوەنداری لێبکەین و پەرەی پێبدەین. بۆ ئەوەش داوا دەکەین کە هەمووان خاوەنداری لێبکەن".

ئاخین ئینتیقام هەروەها ئاماژەشی بە سەر باسکی هێزی سەربازی و گرنگیەکەی کرد و وتی، "یەک لە لقەکانی خۆپاراستنیش لایەنی سەربازییە. بۆ ئەوەش بانگەوازمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە کە روو بکەنە ناو ریزەکانی یەبەشە و یەژەشە و چەکی بە دەیان هەڤاڵی شەهید لەسەر زەوی نەمێنێت. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە هەبوونی خۆمان بکەین، پێویستە و بەم جۆرە دەتوانین خاوەنداری لە هەڵمەتەکە بکەین".

هـ . ب