لە سەمسور ژنێک کوژرا
لە سەمسور کەسێک بە ناوی کەمال بیچەر، هاوژینەکەی بە ناوی ئەسما بیچەر کوشت.
لە سەمسور کەسێک بە ناوی کەمال بیچەر، هاوژینەکەی بە ناوی ئەسما بیچەر کوشت.
لە گەڕەکی باخچەلی ئەڤلەری سەمسور کەسێک بە ناوی کەمال بیچەر هێرشی کردە سەر هاوژینەکەی بە ناوی ئەسما بیچەر (٤١ ساڵ) و کوشتی. بکوژ تەرمی هاوژینەکەی خستە نێو تورەکەیەک و لە باخچەی ماڵەکەی شاردییەوە. بۆنی تەرمەکە لە دەوروبەر بڵاوبوویەوە و دراوسێکان هەستیان بە تاوانەکە کرد و زانیاریان دا بە تیمە تەندروستییەکان.
تیمە تەندروستییەکان بە مەبەستی کاروباری توێکاری تەرمەکەیان بردە ساردخانەی نەخۆشخانەی حکومی.