لە ستاڤراپۆل ٨ ی ئادار پیرۆزکرا

لە شاری ستاڤراپۆلی ناوچەی نۆڤۆلێکساندرۆڤسکا ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار پیرۆزکرا.

ژنانی کورد و دۆستەکانی لە هەرێمی ستاڤراپۆلی ناوچەی نۆڤۆلێکساندرۆڤسکای ڕوسیا ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار پیرۆزکرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر واتای ڕۆژەکە سینڤزیۆنێک پیشاندرا.

لە ئاهەنگەکەدا پسپۆڕی بەشی هەرێمی ڕازدۆلنێسکی ناوچەی ستاڤراپۆلی ناوچەی نۆڤۆلێکساندرۆڤسکای ڕوسیا، ستێپکینا ئێلێنا یۆرڤێنا، بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنی هەرێمەکە سەیران ئەحمەدۆڤا لەسەر واتای ڕۆژەکە قسەیان کرد.

ئاهەنگەکە بە بەشداری چەند هونەرمەندێک بە چالاکی هونەری بەردەوام بوو.

بە هەڵپەڕکێ و دابەشکردنی گوڵ ئاهەنگەکە کۆتایی هات.