لە ستۆکهۆلم کشانەوە لە رێککەوتننامەى ئیستەنبول ئیدانە کرا
ژنانی لە ستوکهۆلم پایتەختی سوید چالاکییەکیان رێکخست و دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانیان، بەهۆی کشانەوە لە رێککەوتننامەى ئیستەنبولەوە ئیدانە کرد.
ژنانی لە ستوکهۆلم پایتەختی سوید چالاکییەکیان رێکخست و دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانیان، بەهۆی کشانەوە لە رێککەوتننامەى ئیستەنبولەوە ئیدانە کرد.
دەستەیەک لە ژنان لە شەقامی دۆرتنینگسگاتنی لە ستۆکهۆلم کۆبوونەوە و دەوڵەتی تورک-یان بەهۆی کشانەوە لە رێککەوتننامەى ئیستەنبول ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا چالاکوانێکیان وەک ئەردۆغان لێکردبوو و جلوبەرگ و دەمامکی لەبەرکردبوو و هێرشی دەکردە سەر ژنان و بەوە سەرنجی مرۆڤەکانی دەوروبەری چالاکییەکان راکێشایە سەر توندوتیژییەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتى تورک لە دژی ژنان.
ژنان لە چالاکییەکەدا بە بەرزکردنەوەى پۆستەر و لافیتە کشانەوەى دەوڵەتى تورک و ئەردۆغان لە رێککەوتننامەى ئیستەنبول و توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان ئیدانە کرد و دروشمەکانی "توندوتیژی لە دژی ژنان سیاسەتە" و "ئەردۆغان، فاشیست و بکوژە" دەوتەوە.
ژ.ت