لە سوید و فینلەندا نایەکسانی ژن و پیاو زیاد بووە

بەپێی راپۆرتێکی لێکۆلەران، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان دروست کردووە، رێژەی بێکاری لە وڵاتانی وەک سوید و فینلەندا لەناو ژیاندا زیاد بووە.

رێکخستنی کاری نێونەتەوەیی لەبارەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژنان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە بێکاری لە پیاو زیاتر،کاریگەری لەسەر ژنان دروست کردووە و بە ملیۆنان ژن بێکار بوون. لە کامپۆچی و بەنگلادیشیش لە سێکتەری جلوبەرگدا بە سەدان هەزار ژن بێکار بوون. لە سێکتەری تەندروستیدا لە جیهاندا ٪٧٠ی کرێکاران ژنن، بەهۆی کۆرۆناوە بێکاری لەناو ژناندا زۆر زیادی کردووە.

نەک تەنها لە وڵاتانی دواکەتوو، بەڵکو لە وڵاتانی وەک سوید و فینلەنداش کە ستاندارتی ژیان بەرزە، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی لەسەر ژنان دروست کردووە. دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو لە فینلەندا بینرا لە ماوەی ٣ مانگدا بێکاری لەناو ژناندا زیادی کرد. هەروەها نایەکسانی داهاتیش لەنێوان ژن و پیاواندا زیادی کردووە.

لە سوید هەمان دۆخ هەیە. بەپێی راپۆرتێکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی سوید، داهاتی ژن و پیاو جیاوازی زۆری هەیە، بێکاری کاریگەری زۆری لەسەر ژنان دروست کردووە.

پسپۆێێک لە لە سەندیکاکە کار دەکات وتی، "بەهۆی کۆرۆناوە دامەزراندنی ژنان کەم بووەتەوە و بێکاری زیادی کردووە."

دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی کارکردن کەمکرایەوە و بە پێی پسپۆڕان ئەو هەنگاوەش لە بەرژەوەندی ژنان دە نەبووە.

سەرۆکی رێکخراوەکە سوسانا گیدینسۆن وتی، دۆخی کرێکارە ژنەکان پێشتر خراپ بوو و ئێستاش خراپتر بووە.

ف.ق