لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت ژن کوژراون

بە پێی بڵاوکراوەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ هەشت ژن لە تورکیا کوژراون، ژنکوژەکان هاوژین یاخووود هاوژینی پێشووی ژنەکان بوون.

بە پێی بڵاوکراوەکان؛ لە شارەکانی ئەزمیر، بوورسا، ساکاریا، ئەرزرۆم، دەنیزلی و ئەستەنبوڵ. لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت تاوانی ژن کوشتن ڕوویانداوە. دەربارەی ناسنامەی ژنەکان ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە، تەمەنیان لەنێوان ٣٢ بۆ ٤٩ ساڵدایە.

بەپێی ئامارێکی فەرمی، کە لە ٨ـی مارسی ٢٠٢٣ بڵاو کراوەتەوە؛ لەماوەی ئەو ٢١ ساڵەی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا تا ئێستا، زیاتر لە ١٠ هەزار ژن کوژراون یاخود ناچار بەخۆکوشتن کراون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزاریان کوژراون و ئەوانەی دیکەش گومان لە سەر شێوازی گیانلەدەستدانەکانییان هەیە.