لە وان ئۆتۆمبیلێک سوتێنرا

یەکینەکانی دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە وان ئۆتۆمبیلی کەسێکیان سوتاند، کە تاوانبارە بە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی.

یەکینەکانی دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە وان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەم زانیارییانەی داوە:

"یەکینەکانمان لە گەڕەکی ئاڵتین تەپەی وان، ئۆتۆمبیلی کەسێکیان سوتاند، کە تاوانبارە بە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی.

ئەم کەسە بە ناوی "یوسف یورداکول" لەلایەن تیمەکانمانەوە چاودێری دەکرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت کاری مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی دەکات.

لە دەوری کاتژمێر ٢٠:٠٠ ی شەو لەبەردەم ماڵەکەی زیانێکی مەزن بە ئۆتۆمبیلەکەی "پاساتی ڕەنگ ڕەش" گەیەندرا. پێویستە ئەو کەسانەی لەم جۆرە کارانە دەکەن، بزانن ئەم چالاکییە ئاگادارکردنەوەیە. ئێمە ڕێگە نادەین لە کوردستان مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی و سیخوڕێتی بڵاوبکرێتەوە.

ئەوانەی لە کوردستان مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی بەسەر گەنجاندا دەسەپێنن و بازرگانی پێوە دەکەن، تاوانی سیخوڕێتی دەکەن و سوکایەتی بە بەهاکانی گەلەکەمان دەکەن، بێگومان سزای خۆیان وەردەگرن.

وەک ژنانی تۆڵەسێن بانگەواز لە گەنجان دەکەین بۆ ڕزگاری وڵات دژی ئەم سیستەمە لادەرە، تێکۆشانی مەزن بکەن".