لە ڕوسیا ٨ی ئادار پیرۆزکرا

ژنانی کورد لە ڕوسیا بە جۆش و خرۆشەوە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارییان پیرۆزکرد.

لە درێژەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا، ژنانی کورد لە چەند شارێکی ڕوسیا ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارییان پیرۆزکرد.

تامبۆڤ

لە بینای ماڵی کوردانی ناوچەی تامبۆڤی ڕوسیای فیدراڵ پێرۆزبایی ٨ی ئادار ئەنجامدرا. هەر لە چالاکیەکەدا بەرپرسیاری ئەنجومەنی ژنان سەنەما فێرۆ قسەیکرد و سڵاو خۆی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەموو ژنانی کوردستان، بەرخۆدانەکانی گەریلا و زیندانیانی سیاسی کرد و ٨ی ئاداری لێ پیرۆزکردن و وتی: "ئازادی کوردستان وابەستەی ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە."

دواتر ئەندامی تەڤگەری تەژەکەنە فاتیمە ئارین قسەیکرد و وتی: "٨ی ئادار لەسەر بنەمای تێکۆشانی ژن دروستبووە، ئەمرۆش ژنانی کورد لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشن و بەو مانایەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن."

چالاکی پیرۆزبایکردنەکە بە گۆرانی کوردی و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.

ئادیگەی

لە کۆماری خۆسەری ئادیگەی گرێدراوی فیردراسیۆنی ڕوسیا، بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئادار گەل لە یەکترکۆبونەوە.

کۆبونەوەکە لە لایەن ئەنجومەنی ژنان لە بینای ماڵی کوردانی ناوچەکە ئەنجامدرا و بە خولەکێک بۆ شەهیدان دەستپێکرد.

بەناوی ئەنجومەنی ژنانەوە برۆیڤا سینەم قسەیکرد و باسی ماناکانی ڕۆژی ٨ی ئاداریکرد و جەژنی ٨ی ئاداری پیرۆزکرد.

هەر لە کۆبونەوەکەدا گوڵ پێشکەشەی ژنانی ئامادەبوو کرا.