لە ئامەد میتینگی ٨ی ئادار دەستیپێکرد

میتینگی ٨ی ئادار کە بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنی دەجلە ئامەد، بە بەشداری جەماوەریی ژنان دەستیپێکرد.

میتینگی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە پیشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنی دیجلە ئامەد بە درووشمی " ئێمە لە دژی قڕکردنی ژنان، ژیان دەپارێزین، لە دژی گۆشەگیری ئازادی دەپارێزین" لە مەیدانی ستاسیۆن بە بەشداری ژنان دەستیپێکردووە.

نوێنەرانی پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی ژنی دیجلە ئامەد، تەڤگەری ژنای ئازاد( تەژا) مەجلسی ژنانی هدەپە، مەجلسی ژنانی پیشڤەڕۆ، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، ئاکادیمیای ژنان و گەلێک ڕێکخستنی ژنان بەشداری میتینگەکە بوون.

پەرلمانتارانی هەدەپەی ئامەد ڕەمزیە تۆسوون، سەمرا گیوزەل، دەرسیم داغ و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی  سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ، ئەکێتی ژووری دیزاین و ئەندازیاران، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی و پارتی کرێکاری تورکیا  بەشداری چالاکییەکە بوون.

گۆڕەپانی میتینگەکە بە ڕەنگی سەوز، سوور، زەرد، مۆر و سپی نەخشێنراوە. لە زۆربەی شوێنەکانی مەیدانەکە پانکارد بە نووسینی" کوشتن، دەستدرێژی و تووندووتیژی لەژنان سیاسەتە"، " بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان ئێمە خاوەنداریەتی لە ژنان دەکەین" ، " پەیمانی ئیستەنبول ژیان دەپارێزێت، " بەرزکراوەتەوە.

' گێرەشێوێنی پۆلیسی تورک'

پۆلیسی تورک کۆڵانەکانی بەروە گۆڕەپانی چالاکییەکەی بە دانانی حەسار گرتووە. چواردەوری چالاکییەکە بە سەدان پۆلیس گەمارۆیان داوە، دەیان زرێپۆشی سەربازی و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی دەستگیرکراوان لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر کراوە. ژنان بە کۆنتڕۆڵێکی تووند دەربازی گۆڕەپانی چالاکییەکە دەبن.

' ژنان خۆیان دەگەێننە مەیدانەکە'

بەسەدان ژن بە جلی فۆلکلۆری خۆیانەوە دەربازی شوێنی چالاکییەکە بوون، پانکاردی " ئێمە بە بەرخۆدان سەر دەکەوین" ، " نە دادپەروەری پیاو، بەڵی بۆ دادپەروەری راستەقینە" و درووشمی " ژن ، ژیان ، ئازادی" و " گیراوانی سیاسی شکۆی ئێمەن" وترایەوە.

چالاکی بەردەوامە

ک-ش