لە ئێران ٢ ژن "بەهۆی سەماوە" دەستگیرکران

لە ئێران ٢ ژن کە دەگوترێت لە شوێنێکی گشتی لە گۆڕەپانی تەجریشی تاران سەمایان کردووە، بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسا کۆمەڵایەتیەکان" دەستگیرکران.

پاش بڵاوبوونەوەی دیمەنی دوو ژن کە لە شوێنێکی گشتی لە تارانی پایتەختی ئێران سەما دەکەن، میدیاکانی ئێران دەستگیرکردنی ئەو دوو ژنەیان ڕاگەیاند. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "داواکاری گشتی تاران بە تۆمەتی پ: "داواکاری گشتی تاران بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا کۆمەڵایەتیەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو ژن دەرکرد کە لە گۆڕەپانی تەجریش سەمایان کردووە".

ژنەکان جلی سوری حاجی فەیروزیان پۆشیبوو کە بەگوێرەی نەریتی گەلی ئێران لە نێو شەقامەکاندا بە سەما و مۆسیقا مزگێنی هاتنی نەورۆز دەدات.

بەگوێرەی یاسای شەریعەتی ئێران سەمای ژنان لەنێو خەڵکدا قەدەغەیە، بەڵام بەم دواییانە چەند جارێک ژنان لە شوێنە گشتییەکان و لەوانەش لە میترۆدا سەمایان کردوە و لە میدیای دیجیتاڵ بڵاویان کردۆتەوە.

کچە کورد ژینا ئەمینی لە ئەیلولی ٢٠٢٢ لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە کوژرا، ئەمە ڕێگەی کردەوە بۆ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی.