لە ئەوروپا ٢٥ی تشرینی دووەم: ئێمە فۆرمولیکمان دۆزییەوە کە جیهان دەگۆرێت

لە شارەکانی ئەوروپا ژنان هاتنە مەیدانەکان و وتیان: "ئێمە فۆرمولێکی سحراویمان دۆزییەو کە جیهان دەگۆرێت. ئێمە ژیانێک قبوڵ ناکەین کە ژن و ئازادی تێدا نەبێت. ئێمە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین.

بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان، ژنانی کورد لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا هاتنە مەیدانەکان.

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بە گردبوونەوە و ڕێپێوانێک توندوتیژی لەسەر ژنان شەرمەزار کرا.

پلاتفۆرمی ژنانی دویسبورگ کە ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسێل لەخۆدەگرێت، کاتژمێر ١٥:٠٠ لە دەلپلاتز چالاکییەکیان ئەنجامدا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی ئەو ژنانەی کە لە ئەنجامی توندوتیژیی پیاوان و دەوڵەتدا گیانیان لەدەست داوە، لەسەر ناوی تەڤگەری ژنان وتار پێشکەش کرا.

دوای وتارەکان هەنگاویان نا بەرەو ناوەندی شار.

لەو چالاکییەدا بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا (تەژەکە-ئە) بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناونیشانی "ئێمە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین" خویندرایەوە.

فرانکفۆرت

ژنان لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و دەستنیشانیان کرد کە دەستبەرداری ژیان، ئازادی و مافەکانیان نابن.

ڕێپێوانەکە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی ئامارا و ژن، ژیان، ئازادی بوندنیسەوە ڕێکخرابوو.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە، ئاڵایەکی گەورەی تەژەکە-ئە و وێنەی شەهیدانی پاریس هەڵگیرا.

گردبوونەوەکە دوای پەیامی ڕێکخراوی ژنان کۆتایی هات.

بە هەمان شێوە بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان لە شارەکانی تری ئەوروپا وەک: دۆسێلدۆرف، پاریس، رۆتێردام و مارسیلییا چالاکی ژنان بە درۆشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەچوو.