لە ئیستەنبوڵ ژنێکی ئینگلیز بە ئەشکەنجە کوژرا

ژنێک بە ناوی ئایان محەمەد دهوبا کە تەمەنی ٢٦ سالە و خەڵکی ئینگلتەرایە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی مەڤلانکاپی سەر بە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ بە ئەشکەنجە کۆژرا.

لە لێکۆڵینەوەکاندا کە سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، دەرکەوتووە کە هاوسەری دهوبا بەناوی ئەحمەد ی.م لە ١١ی تیشرینی دووەم هاتۆتە تورکیا.

لە لێکۆڵینەوەکەدا نیشانەکانی ئەشکەنجەدان لەسەر تەرمی دهوبا دۆزراونەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان خۆیان گەیاند بە کامێراکانی چاودێری لە کامێراکانی چاودێریدا دەرکەوتووە کە ئەحمەد ی.م لە هۆتێلەکە دەردەچێت.

ئەحمەد ی.م لەسەر بنەمای ئەو تۆمارانە دەستبەسەر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دانی بەوەدا ناوە کە هاوسەرەکەی کوشتووە.

ڕاگەیەندرا کە ئەحمەد ی.م ڕەوانەی دادگا کراوە.