لە ئیتالیا و نەمسا و بەلجیکا ٨ی ئادار پیرۆز کرا

لە شارەکانی میلانی ئیتالیا، گراتزی نەمسا و بروکسل و لیگ و ئانتویرپینی بەلجیکا ٨ی ئادار پیرۆز کرا.

لە شارەکانی میلانی ئیتالیا، گراتزی نەمسا و بروکسل و لیگ و ئانتویرپینی بەلجیکا ٨ی ئادار پیرۆز کرا.
میلان

کۆمیتەى کورد لە شاری میلانی ئیتالیا بەشداری چالاکییەکانی پیرۆزکردنی یادی ٨ ئاداری کرد.

خەزاڵ کۆیونجوەر بە ناوی کۆمیتەى کورد لە میلان لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و ساکینە جانسز و ژنە شۆڕشگێڕە شەهیدەکانی بەرز راگرت.

خەزاڵ کۆیونجوەر رایگەیاند، لە هەر شوێنێک فاشیزم هەبێت دەبێت ژن لە ریزەکانی بەرخوداندا بێت و باس لە کێشەکانی ژنان بکەن.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە و پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی کەژار بەرزکرانەوە.

گراتز

لە شاری گراتزی نەمسا ٨ی ئادار پیرۆز کرا. رێکخراوەکانی ژنان پەیامیان خوێندنەوە و جەماوەری گەل لە هاوپت پلاتز تاوەکو گریس پلاتز رێپێوانیان ئەنجامدا.

بروکسل، لیگ و ئانتویرپین

ژنانی کورد لە شارەکانی بروکسل، لیگ و ئانتویرپینی بەلجیکا ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد. لەو ٣ شارەدا چالاکییەکان بە بەشداریی ژنانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا راگەیاندراو خوێندرایەوە.

ژ.ت