لە زیندانی ژنانی سینجانەوە بۆ ئازادی 'عەبدوڵا ئۆجالان' نامە ئاراستەی دەسەڵات کرا

٦٠ زیندانی سیاسی لە زیندانی ژنانی سینجان لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی نامەیان ئاراستەی دەسەڵات کرد و رایانگەیاند، "دەبێت دەستبەجێ ئەو گۆشەگیرییە تێکبشکێندرێت.

گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان ٣٧ مانگە بەردەوامە. هەڵمەتی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدووڵا ئۆجان و چارەسەرکردنی پرسی کورد کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەستی پێکرابوو، بەردەوامە. زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە چالاکی مانگرتندابوون لە خواردندان بە شێوەی نۆرەیی. زیندانیان لە ٥ی نیساندا بڕیاریان دا چالاکی خۆیان بگوازنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. زیندانیان بڕیاریاندا کە دادگاکان بایکۆت بکەن و بەشداری لە دیدار و چاوپێکەوتن نەکەن و بە تەلەفونیش قسە نەکەن.

٦٠ ژن لە زیندانی ژنانی سینجان لەم چوارچێوەدا نامەیەکی بەرفراوانیان ئاراستەی وەزارەتی داد، حکومەت و بەرپرسیارانی دەوڵەت کرد. لە نامەکەدا داواکرا کە بۆ ئەوەی عەبدووڵا ئۆجالان لە ئاشتیدا رۆڵی خۆی بگێرێت، دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت، ئازادی جەستەیی ئەو دەستەبەر بکرێت و هەلومەرجی پێویست بڕەخسێندرێت.

لە نامەکەی ئەو ٦٠ ژنە زیندانیە سیاسیەدا هاتووە: "ئێمە لە زیندانی ژنانی سینجان ٦٠ زیندانی سیاسین. بەردەوامیدان بە سیاسەتی ئەشکەنجە و توندترکردنەوەی گۆشەگیری لە سەر پێشەنگی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی، کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕات بەرەو گێژاوێک دەبات.

ئەمڕۆ لە سەدان زینداندا بە هەزاران زیندانی سیاسی لەرێگەی مانگرتنەوە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری تێدەکۆشن. دەبێت دەستبەجێ گوێ لە داواکارییەکانیان بگیرێت و جێبەجێ بکرێن. لە کۆتاییدا داوا لە حکومەت، وەزارەتی داد و هەموو کاربەدەستان دەکەین کە بەو پێیەی پرسی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدووڵا ئۆجالان کە پێشەنگی ئاشتیە بۆ وڵاتەکەمان، پرسێکی لەپێشینەیە، گۆشەگیری هەڵبگیرێت و هەلومەرجێک بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە چەسپاندنی ئاشتیدا رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات.

هـ . ب