له‌شه‌نگال وۆركشۆپی ژنان
ژنانی ئێزدی و ژنانی عێراقی له شه‌نگال كۆبوونه‌وه و له‌پێناو تێكۆشانی هاوبه‌ش له دژی داعش بانگه‌وازیان راگه‌یاند.
ژنانی ئێزدی و ژنانی عێراقی له شه‌نگال كۆبوونه‌وه و له‌پێناو تێكۆشانی هاوبه‌ش له دژی داعش بانگه‌وازیان راگه‌یاند.
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) به دروشمی ‘یه‌كێتی و تێكۆشان پاراستنی ژنان مسۆگه‌ر ده‌كات‘ له ناوچه‌ی تل عزێری شه‌نگال وۆركشۆپێكی ژنانی به‌ڕێوه‌برد.
له به‌غدا، موسڵ، كه‌ركوك و شه‌نگاله‌وه زۆر رێكخراوی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی پارتی به‌ره‌ی تێكۆشانی دیموكراتیك دڵپاك ئیسماعیلیش له نێویاندا زۆر كه‌س به‌شدارییان له وۆركشۆپه‌كه‌دا كرد.
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری تاژێ ریهام حه‌جۆ له سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
حه‌جۆ باسی له‌وه‌كرد، كه شكستی داعش له حه‌سه‌كه پێویسته وه‌ك ئه‌نجامی تێكۆشانی هاوبه‌شی هه‌موو ژنان دابنرێت و وتی، "قه‌سه‌ده له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه به هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لان جارێكی تر داعشی شكستدا. ئێمه وه‌ك ژنانی ئێزدی و عێراقی به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پیرۆزبایی له قه‌سه‌ده و به تایبه‌تی یه‌په‌ژه ده‌كه‌ین".
ئێمه مێژووی به‌رخودانی ژنان ده‌نوسینه‌وه
حه‌جۆ له وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، " ئێمه له پێناو تاوتوێ كردنی سیاسه‌تی پاكتاوكاری و كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووینه‌وه. پیرۆزی ئه‌م خاكه ئێمه‌ی ژنان یه‌كده‌خات و بۆ تێكۆشانی هاوبه‌ش ئێمه ده‌هێنێته لای یه‌ك. ئێمه به تێكۆشانی هاوبه‌ش و یه‌كگرتن ده‌توانین له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و ئه‌و ئایدۆلۆژیایانه‌ی كه گه‌لان و بیر و باوه‌ڕه‌كان رووبه‌ڕووی یهكدهكهنهوه، خۆمان رێكبخه‌ین.
مێژووی كۆیلایه‌تی ژنان نه‌نوسراوه‌ته‌وه به‌ڵام مێژووی به‌رخودان له سه‌روبه‌ندی نوسینهوهدایه. ئێمه‌ی ژن ئه‌گه‌ر ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك، ده‌توانین ئه‌و مێژووه بنوسینه‌وه. ئێمه‌ی ژنان له شه‌ڕی دژ به داعشدا سه‌لماندمان كه ژنان ده‌توانن له شه‌ڕ و سهكهوتندا پێشه‌نگایه‌تی بكه‌ن".
شه‌مسێ نه‌جار كه كه ژنێكی ئێزدی باشیقایه و له به‌غدا ئه‌ندامی رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه وتی، "له مێژوودا ژنان له سایه‌ی تێكۆشانی خۆیان زۆر یاسایان گۆڕیوه. له شه‌ڕه‌كاندا زیاتر له هه‌مووان ژنان زیانمه‌ند بوون. ده‌ست و قوڕگی ژنانیان به زنجیر به‌سته‌وه، هه‌موو شت به ناوی ناموس و شه‌ره‌فه‌وه كرا. داعش په‌لاماری ئێزدایه‌تی دا، ژنان له بازاڕه‌كان فرۆشران، ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر. ئه‌وانه هه‌مووی تاوان له دژی مرۆڤایه‌تین. تائێستاش رێگه بۆ دادگاییكردن نه‌كراوه‌ته‌وه و تاوانباران دادگایی نه‌كراون".
دوای وته‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له موسڵ، به‌غدا و كه‌ركوكه‌وه هاتبوون، به‌ڵگه فیلمێك له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه نمایش كرا.
دوای ناوبڕێك، وۆركشۆپه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هـ . ب