ماڵی ژن لە هەموو کانتۆنەکان-٢

لە ٧ کانتۆنی هەرێمی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٥٢ ماڵی ژنان هەیە، کە ٣٠٢ ژن کار و خەباتی تێدادەکەن. یاسا و ماڵی ژن لە کانتۆنی جزیرە لە گۆڕەپانی ڕزگارکراودا تێکۆشانی بەردەوامە.

ژنان کە لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی پێشەنگایەتییان دەگێڕا، نەک تەنها لە گۆڕەپانی سەربازییدا، هەروەها لە گۆڕەپانی ژیانیدا بوون بە پێشەنگی جڤاکی. لە هەر هەرێمێکی ڕزگاربووی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دوای ڕزگاڕکردنیان، سەرەتایەک بۆ ڕێکخستنی خۆسەری ژنان پێکدەهات. لەم چوارچێوەیەدا لە هەموو شار، شارۆچکەیەیەکی ڕزگارکراودا ماڵی ژن بونیاد دەنرا. لە بەشی دووەمی دۆسیەکەماندا باسی قۆناغەکانی دامەزراندنی ماڵی ژنان دەکەین لە ٧ کانتۆنی هەرێمی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین.

کانتۆنی جزیرە

لە قامیشلۆ لە ٢ی ئازاری ٢٠١١دا بە سێ ژن، لە ئامودی لە ساڵی ٢٠١١دا بە چوار ژن، لە تربەسبی لە ساڵی ٢٠١٢دا بە هەشت ژن، لە ساڵی ٢٠١٢دا لە دێرک بە هەشت ژن، لە ئابی ٢٠١٢دا لە چلاخای بە ١٥ ژن، لە ڕمێلان لە ساڵی ٢٠١٣دا بە چوار ژن، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا لە گرکە لەگێ بە ٣ ژن (لە ساڵی ٢٠١٨دا پەناگەیی ژنانی ڕمێلان و گرکێ لەگی بوون بەیەک پەناگە) لە تل کۆچەر لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤دا لە تل کۆچەر بە دوو ژن، لە تل هەمیس لە ٢٠١٥دا بە دوو ژن، لە تل بەراق لە ساڵی ٢٠١٧دا بە پێنج ژن، لە حەسەکە-سالحیە لە ساڵی ٢٠١١دا بە ١٠ ژن، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا لەحەسەکە- تل هەجەر بە چوار ژن، لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەم دوو پەناگەیە یەکیان گرت، لە تل تەمر لە ساڵی ٢٠١١ بە پێنج ژن، لە شەدادێ لە ساڵی ٢٠١٦دا بە پێنج ژن، لە هۆلی لە ساڵی ٢٠١٧دا بە پێنج ژن، لە ١ی کانوونی دووەم ٢٠١٩دا لە کامپی ئەریش بە ٥ ژن، لە ١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٩دا لە کامپی واشۆکانی بە چوار ژن، ساڵی ٢٠٢٠ لە کامپی سەریکانی بە ٤ ژن، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە کامپی نەورۆز بە پێنج ژن (دوایی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ماڵی ژنان لە کامپەکە بونیادنرا) بە گشتی لە کانتۆنی جزیرە ٢١ ماڵی ژن دامەزراوە. هەوروەها لە ٥١ شارۆچکەش کارە دەکەن.

ماڵی ژنانی سوریانی عەشتاروت

دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ یەکەم جار ژنانی سوریانی ماڵی ژنیان بۆ خۆیان دامەزراند و خۆسەری خۆیان پاراست. کێشەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا لە ساڵی ٢٠١٩دا لە حەسەکە بە پێنج ژن ماڵیکی ژن، هەورەها لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٩دا بە پێنج ژن لە قامیشلۆ ماڵی ژنانیان دامەزراند.

لە کانتۆنی جزیرە لە ئێستادا ٢٢ی ماڵی ژن هەیە و ١٥٥ ژن خەباتی تێدا دەکەن.

کانتۆنی فورات

کۆبانێ

دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا پێکهات. یەکەمین ڕێکخراو کە کۆبانێ دامەزرا ماڵی ژن بوو. ژمارەی ئەو ژنانەی کە بەشدارن لە ماڵی ژندا بە گشتی ٣٤ ژنن. لەسەر ئەم بنەمایە کۆمیتەی دیبلۆماسی، کۆمیتەی ڕێکەوتن، کۆمیتەی ئابوری، کۆمیتەی پەروەردەی، کۆمیتەی داد و کۆمیتەی ناساندی پەناگەی ژنان بە کۆمەڵگا، لە هەر کۆمیتەیەکدا ٣ ژن کاردەکەن و بەگشتی ٢٤ ژن بە شدارن لە چالاکیەکانی ماڵی ژن، لە گوند و ماڵەکان سیمنیار لەسەر کاریگەری و  دیوە نەرێنیەکانی هاوسەرگیری منداڵان، توندوتیژی لە دژی ژنان و فرەژنی لەسەر گەنجان ئەنجام دەدەن.

گرێ سپی

گرێ سپی لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا لە دەستی چەتەکانی داعش پاککرایەوە. وەک کانتۆنەکانی تر بە زوترین کات کارەکانی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە دەسپێکرد. ماڵی ژن کە بە جۆشەوە دامەزرا، بەشێوەیەکی باش کارەکانی ئەنجام دەدات. بە چوار ژن لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ناوچەی سلوک، بە چوار ژن لە ٢٠١٦دا لە عەین عیسا، لە هەمان ساڵدا لە جرن و حسێ ماڵی ژن دامەزرا. بە هۆیی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠١٩دا کارەکانی ماڵی ژن گرێ سپی و سلوک کۆتایهات. ماڵی ژن گواسترایەوە بۆ کامپی تل سەمەل. بە هۆیی هەستاری و تایبەتمەندێتی ئاینی لە کانتۆنی گرێ سپی، خاڵی قانونی فرەژنی کاری پێنەکرا. بەڵام تێکۆشان بۆ گۆڕینی ئەم بیرکردنەوە فیوداڵییە بەردەوامە. ماڵی ژن کە لە لایەن چوار ژنەوە لە عەین عیسا دامەزراوە، کار و چالاکیەکانی بەردەوامە.

لە کانتۆنی فورات لە ئێستادا ١٣ ماڵی ژن هەیە و ٣٣ ژن کار و خەباتی تێدا دەکات.

کانتۆنی عەفرین-شەهبا

لەگەڵ هەبوونی ڕژێمی سوریادا لە ساڵی ٢٠١١دا ماڵی ژن بە ٧ ژنەوە کارەکانی دەستپێکرد. بە هۆکاری هەبوونی ڕژێمی سوریا کارەکانیان بە نیوەناچڵی و شاراوەی ئەنجام دەدا. لە ساڵی ٢٠١٣دا لە راجۆ، بلبلێ، شیا، جندرێس، ماباتا، شەرا و شێراوا ماڵی ژن بەشێوەیەکی فەرمی دامەزرا. هەنگاوی زەحمەتی هاویشت. لە عەفرین ڕبەرووی بیری فیوداڵی بووەوە. لە سەرەتادا ماڵی ژن لە سەر بنەمای کۆمیتەیی خۆی بە ڕێکخستن کرد. سەرەتای کارەکانی بە کامپینێکی لە دژی فرەژنی و بەشودانی مندڵی دەسپێکرد. ماڵی ژن لە ماڵ و گوندەکان سیمیناری ئەنجام دەدا.

لە سالی ٢٠١٦دا ماڵی ژن لە تل رەفعەت دامەزرا. ژنان بۆ چارەسەرکردنی کێشە جڤاکیەکان کارەکانیان دەسپێکرد. لەلایکەوە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکان و لە لایەکی ترەوە نرخاندیان بۆ چاندی دیموکراتیکی، پێوانەکانی بنەماڵەی دیموکراتیک و یەکسانی ژن و پیاو دەکرد. دوای داگیرکردنی عەفرین لە ١٨ی ئازاردا کارەکانیا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا بەردەوام پێدا.

لە عەفرین- شەهبا لە ئێستادا ٨ ماڵی ژن هەیە و ٤٥ ژن کار و خەباتی تێدا دەکەن.

کانتۆنی منبج

دوای ڕزگارکردنی شاری منبج لە دەستی داعش، ماڵی ژن لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا دامەزرا. وەک زۆرێک لە شارەکانی تر، بەهۆیی بوونی بیری فیوداڵی ئاینیەوە، دژایەتیەکی زۆری خاڵە قانونیەکانی یاسای ژن دەکرێت. بەڵام یاسای ژن بە هەموو هێزیەوە بەشێوەیەکی ئاشتیانە خەریکی چارەسەرکرندنی کشەکانی کۆمەڵگا و ژنە. منبج کە شارێکی فرە نەتەوەییە ماڵی ژن ئەم فرە ڕەنگییە دەپارێزێت، لە ئەنجومەنی ژناندا نوێنەری هەموو گەلان هەیە. ژنانی کورد، عەرەب، تورکمان و چەرکەس لە پێناو جڤاکێکی نوێدا شان بە شان خەبات دەکەن.

لە کانتۆنی منبج لە ئێستادا ٤ ماڵی ژن هەیە و ١٩ ژن کار و خەباتی تێدا دەکات.

کانتۆنی ڕەقە و تەبقا

لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٧دا ماڵی ژن لە تەبقە دامەزرا. ٦١ ژن لەو ماڵەدا کارەکانیان دەکەن، بۆ هەر ژنێک بەرنامەیەکی کورتی پەرەوەردەی پێشکەش کراوە. لە تەبقا لە ڕێگەیی ماڵی ژنەوە کێشەکان دەنێرێنە دادگا.

لە ڕەقە و تەبقا لە ئێستادا چوار ماڵی ژن هەیە و ٣٨ ژن کار و خەباتی تێدا دەکەن.

کانتۆنی دێرەزور

لە ساڵی ٢٠١٧دا لە جەزرات بە ١٥ ژن ماڵی ژن دامەزرێنرا. لە بەربوونی داعش، ماڵی ژن زەحەتی زۆری هاتە پێش. لە ژێر هەڕەشە و هێرشدا کارەکانی ئەنجام دەدا. لەبەر سەروەری بیرکردنەوەی پیاسالار، حوکمە یاسایەکانی ماڵی ژن ناتوانرێت جێبەجێبکرێت.

لە کانتۆنی دێرەزور لە ئێستادا یەک ماڵی ژن بوونی هەیە و ١٣ ژن کار و خەباتی تێدا دەکەن.

سبەی: لە ماڵی ژنانەوە بۆ ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.