مەجلیسی ژنانی دەم پارتی: حکومەت بەرپرسیارە لە ڕووداوەکانی شەرناخ

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی گوتی: "حکومەت بەرپرسیارە لە ڕووداوەی گێچەڵەکەی شەرناخ و ڕووداوەکانی دواتری". هەروەها مەجلیسی ژنان تیشکی خستەسەر دەستدرێژی ئەفسەرە سەربازییە تورکەکە و ناڕەزایەتی گەل و ژنان.

ڕاگەیاندراوی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی دەربارەی ڕووداوی دەستدرێژی ئەفسەرێکی سەربازی تورک ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت تا دێت توندوتیژی و کۆمەڵکوژی و شەڕی تایبەت و دەستدرێژی سەربازانی تورک بۆ سەر ژنانی کورد زیاتر دەبێت.

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە، گێچەڵی ئەفسەرە سەربازییەکە لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕی تایبەتی حکومەتە و دەڵێت: "حکومەت لە ڕووداوەکانی شەرناخ بەرپرسیارە. چونکە حکومەت بە سیاسەتی بێ سزایی ڕەوایەتی دەداتە تاوانی دژی ژنان. ئێمە دژی سیاسەتی حکومەت کە ژنان دەکاتە ئامانج، تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەدەبەین. ناهێڵین حکومەت تاوانەکانی دژی ژنان بشارێتەوە. دژی سیاسەتی شەڕی تایبەتی حکومەت، یەکگرتن و ڕێکخستنی خۆمان بەهێزتر دەکەین و وەڵامی پێویستە دەدەینە سیاسەتە قێزەونەکەیان.

دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالار، یەکگرتن بەهێز بکەن و پێکەوە ژیانێکی یەکسان و دادپەروەر و ئازاد دابمەزرێنن".