بە دیمەن

مەجلیسی ژنانی پەیەدە لە ئەوروپا ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی بەست

مەجلیسی ژنانی پەیەدە لە ئەوروپا ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی بەست، لە بڕیارەکانی کۆنگرەکەدا جەختکرایەوە بۆ خەباتکردن لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

مەجلیسی ژنانی پەیەدە

مەجلیسی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە شاری گێلزنکیرشن ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی بەست، لە هۆڵەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشی ڕۆژئاوا هەڵواسرا.

ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژئاوا و نوێنەری ڕێکخراوە ئەڵمانییەکان بەشداربوون.

کۆنگرەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاش هەڵبژاردنی مەجلیس، نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ژنان لەلایەن مزگین ئەحمەدەوە خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا کەزبان دۆغان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد ڕایگەیاند ژنانی کورد بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی کورد بوونەتە هیوای ژنانی جیهان.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار فەیزە عەشاد کۆنگرەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و تەڤگەری ئازادی پیرۆز کرد، ڕایگەیاند ژنان دەتوانن خۆیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش پێویستی بە تێکۆشانی بەهێزە.

دواتر ڕاپۆرتی خەباتی سیاسی دوو ساڵی پێشوو خوێنرایەوە، ئامادەبووان سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو.

دواتر سینڤزیۆنێک دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا نمایشکرا.

پاشان بەڕێوەبەرایەتی ٢٤ کەسی ڕێکخستنی ژنانی پەیەدەی ئەوروپا دیاریکران. دواتر ئەنجامنامەی کۆنگرەکە ئاشکرا کرا.

لە ئەنجامنامەکەدا جەختکرایەوە لەسەر ڕاستکردنەوەی کەموکورتییەکان، لەگەڵ هاندانی خێزانە پەنابەرە کوردەکانی ئەوروپا بۆ پاراستنی چاند و زمانی خۆیان، لەگەڵ کاری ڕێکخراو بۆ زیادکردنی پەروەردەی ژنان.

هەروەها جەختکرایەوە لەسەر بەشداربوون لە هەموو چالاکی و خۆپیشاندانەکان لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆنگرەکە کۆتایی هات.