مردنی بەگوماناوی ژنێکی گەنج

لە ناوچەی ئەبەخەی وان لە گەڕەکی جومهوریەت، ژنێکی ٢٠ ساڵە بە ناوی م.ب. بە مردنێکی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان م.ب بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵی کاکیدا مردووە.

بە مەبەستی لیکۆڵینەوە لەسەریی، تەرمی م.ب گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی ئەبەخە و دواتر بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری لە زانکۆی یوزونجو لە وان براوە.

دواتر تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و پەیوەست بە ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.