مەسەدە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

لە کۆبوونەوە ئاسایی ئەنجوومەنی گشتی مەسەدە دەدا، ڕۆڵی مەسەدە لە دامەزرادندنی سووریای نوێ، بونیاتنانی پردی متمانە و بە هێزکردنی شوناسی نەتەوەییدا هەڵەسەنگێندرا.

کۆبوونەوەی ئاسایی مەسەدە

ئەنجوومەنی گشتی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری حەسەکە ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکایەتی مەسەدە، ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی و سەرۆک پارتەکان و هێزە سیاسییەکانی دیکەی مەسەدە ئامادەبوون و پێشهاتەکان لەسەر ئاستی سووریا، گۆڕانە هەرێمییەکان و نێونەتەوەیی و ڕۆڵی مەسەدە لەم قۆناغەدا و قۆناغەکانی داهاتوودا، گفتوگۆی لەسەر کرا.

بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و تێکچوونی هاوسەنگی سیاسیی و کاریگەرییەکانی لەسەر سووریا باسکرا. بەشداربووان ئاماژەیان بەوەدا پێویستی بە بۆچوونێکی نیشتیمانی گشتیی هەیە بە پێی هیوای گەلی سووریا دانوستانی ئەم گۆڕانکارییانە ئەنجام بدات.

پەیوەست بە بابەتەکەوە هاوسەرۆکی مەسەدە مەحمود ئەل مسلەت ئاماژەی بەوەدا "ڕاگەیاندنی دەستوور" نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سووریا و سروشتی فرەلایەنی کۆمەڵگەی سووریا ناکات و گوتی: "گەلی سووریا لە بەرانبەر پشتگوێخستن و جیاوازیکردن ڕاپەڕێ، نابێت بەشێكی زۆری گەلی سووریا دیسان پشتگوێ بخرێت."

هاوسەرۆکی مەسەدە لەیلا قارەمان ئاماژەی بەوەدا لەم قۆناغەدا پێویست بە یەککردنی ڕەنج و ڕێگری کردن دووبەرەکی لە نێوان پێكهاتەکان هەیە و گوتی: "لە هەمووکات زیاتر سووریا پێویستی بە گۆڕانکاری سیاسیی گشتی، دیالۆگی نیشتیمانی و ڕێکەوتن هەیە. هەر ڕێکەوتنێك لە نێوان سووریاییەکاندا دەکەوێتە خزمەتی یەکێتی پێکهاتەکانی سووریاوە. بۆ بونیاتنانی سووریایەکی نوێ کە تەواوی پێکهاتەکان لە خۆبگرێت، بونیاتنانی پردی متمانە و بە هێزکردنی شوناسی نیشتیمانی پێویستە."

لەیلا قارەمان بەمجۆرە بەردەوامبوو: "مەسەدە چوارچێوە و هاوپەیمانییەکی نیشتیمانییە، دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، دەتوانێت لەگەڵ تەواوی هێزەکان بۆ بونیاتانی سووریای نوێ پەیوەندی بکات."

بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان کرد و گرنگییان بە جێبەجێ کردنی ئاگربەست لە سەرانسەری سووریا دا، ڕێگری کردن لە هەوڵەکانی گواستنەوەی سووریا بۆ گۆڕەپانی شەڕی هەرێمی و نێونەتەوەیی و ئامادەکردنی زەمینەیەکی ئارام بۆ هەر پڕۆسەیەکی سیاسیی داهاتوو.

لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بە دەوڵەتی داهاتووی سووریا، سروشتی سیستەمی سیاسی کە تێیدا مافەکانی تەواوی سووریا مسۆگەر بکات کرا. هەروەها جەختیان کردەوە نەبوونی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی تەواوی پێکهاتەکان دابەشبوونێکی قوڵ دروست دەکات و لە دژی بونیاتنانی دەوڵەتی دیموکراتییکە کە خۆی دەسپێرێتە هاووڵاتیبوونی یەکسان، دادپەروەر و فرەلایەن. هەربۆیە دەبێت پڕۆسەی سیاسی سەرلەنوێ بە پێی بناغەی نوێ و گشتی دابڕێژرێتەوە.

هاوسەرۆکایەتی مەسەدە ئەنجامی سەردانەکانی دیمەشق و چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ چەندین هێزی سیاسی لە سووریا ئەنجام درا، هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئەڵمانیا، شاندی دیلپۆماسی ئەوروپا، مسڕ، ئەمریکا ئەنجام درا، پێشکەشکرا و بە ئەرێنی و بەرهەمدار ستایشی کرد.