مەزڵوم عەبدی: پێکەوە هاوکار دەبین
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی، دەربارەی کۆبوونەوەکەی لە ١٦ ی کانوونی دووەم لەگەڵ مەسعود بارزانی لە باشووری کوردستان، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە.
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی، دەربارەی کۆبوونەوەکەی لە ١٦ ی کانوونی دووەم لەگەڵ مەسعود بارزانی لە باشووری کوردستان، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی، دوێنی لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان (پەدەکە) مەسعود بارزانی کۆبووەوە. مەزڵوم عەبدی لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی مەزڵوم عەبدی بەم جۆرەیە: " دیدارەکەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی جێگای دڵخۆشی بوو، پێکەوە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ئەو پرۆسەی گۆڕانکارییانەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، جەختمان کردەوە لەوەی کە پێویستە هەڵوێستی کورد لە سووریا یەک بێت و دەبێت دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بکرێت و بەشێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت. هەروەها جەختمان کردەوە کە گرنگی یەکڕیزیی کوردی و ئارامی هەرێمەکە بەگشتیی، بەرپرسیارێتی هەموومانە و پێکەوە هاوکار دەبین."