ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە

ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕژاک) ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەلیان لە شوێنی شەهیدکردنی یادکردەوە.

لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕژاک و کۆنگرەی ستار و دایکانی لەچک سپی،  بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" نوسەر و ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە و تاجەگوڵینە دانرا.

لە مەراسیمەکەدا بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

شایەنی باسە، نوسەر و ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل لە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی لە هێرشێکی تیرۆریستی میتی تورکدا لەبەردەم ماڵەکەی شەهیدکرا.