نێرگز محەمەدی ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نێرگز محەمەدی، ڕەتی کردەوە کە بەشداری بکات لە دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیە نوێیەی کە لەسەری کراوەتەوە.

پەیامی نێرگز محەمەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سەبارەت بەو دۆسییە نوێیەی کە لەسەری کراوەتەوە، لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی کە لەلایەن خێزانەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت بلاو کرایەوە.

نێرگز محەمەدی دادگای ئینقلابی وەک "قەساب خانە" ناو برد و دەستنیشانی کرد کە ئەم دادگایە دادگای لەسێدارەدانی زۆرێک لە گەنجانی ئێرانییە.

نێرگز محەمەدی دەستنیشانی کرد کە ئەو یک هەنگاوە بەرەو ئەو کوشتارگایە نانێت و وتی: "من ئەو دادگا ساختەیەی کە لەژێر دەسەلاتی دەستی دەرەکی و کەسانی نەناسراودا بەڕێوە دەچێت ڕەتیدەکەمەوە".

ئەم دۆسیەیە "یەکەم دۆسییە" بوو کە دژی نێرگز محەمەدی کرایەوە، لەبەرئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبەخشراوە.

بنەمالەکەی بەیاننامەیەکیان بلاو کردەوە و وتیان: "ڕاگەیەندرا کە بە هۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی، دەبێت جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە دەرەوەی تاران بەڕێوەببرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستنیشان کرا کە ئەم داواکارییە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بووە. بەپێی هەژماری فەرمی تویتەری نێرگز محەمەدی، تا ئێستا هیچ تاوانێک بلاو نەکراوەتەوە، بەڵام دەوترێت کە ئەم دۆسیەیە پەیوەندی بە "چالاکییەکان"ی ئەو چالاکوانانەوە هەیە کە لە زیندانی ئێڤیندا چالاکییان ئەنجامداوە. لە بەیاننامەکەدا دەستنیشان کرا کە، ئەمە سێیەم جارە دۆسییەیەکی هاوشێوەی ئەو دۆسییەیە دەکرێتەوە. لە دوو دانیشتنی یکەمدا، نێرگز محەمەدی بە ٢٧ مانگ زیندان و ٤ مانگ پاککردنەوەی شەقام و کاری کۆمەڵایەتی سزادرا.