نەوای ژن پانۆرامای ژنی ساڵی دەست نیشانکرد
نەوای ژن بە مانشێتی 'ڕێبەری ئێمە ژن، ژیان، ئازادییە'، سەرنجی بۆ بەرخۆدانی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە مۆرکی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤ لیداوە.
نەوای ژن بە مانشێتی 'ڕێبەری ئێمە ژن، ژیان، ئازادییە'، سەرنجی بۆ بەرخۆدانی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە مۆرکی خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٤ لیداوە.
ڕۆژنامەی مانگانەی نەوای ژن لە ژمارەی مانگی کانوونی دووەمی خۆیدا ناونیشانی "ڕێبەری ئێمە ژن، ژیان، ئازادییە" لە ساڵی ٢٠٢٤دا کردە مانشێتی خۆی.
هاوڕێی هاوڕیانی ئەڤین گۆیی
سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە سەبارەت بە ئەڤین گۆیی (ئەمین کارا) کە لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا شەهید کرا، رایگەیاند؛ ئەڤین پێشەنگێکی ژنان بوو کە ٣٢ ساڵ تێکۆشانی بەرێوە برد، ئەڤین کارەکتەرێکی دڵسۆز، خۆڕاگر و بەهێز بوو ئەو ناوەندی ئەخلاقی شۆڕشی ژنان بوو. هەتا ڕۆحی تێکۆشانی ئەڤین، سارا و ڕۆژبین و ڕووناهیەکان هەبێت بەردەوامین لە تێکۆشان."
هاوکێشە هەرێمیەکان و پرسی کورد
جگە لە ڕۆژەڤی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس، لە ژمارەی کانوونی دووەمی ڕۆژنامەکە پانۆرامای ژنانی ساڵی لە بەرەی تێکۆشانی ژناندا خستووتە ڕوو.
ڕۆشەن سامسات، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەکە، لەبارەی پێشهاتە گەرمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2024، هەروەها گفتوگۆکان لەسەر پرسی کورد بە موخاتەب وەرگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێکراوە. سامسات لە وتارەکەیدا بەناونیشانی "کوردی ئازاد لە خاڵی وەرچەرخانی هاوکێشە هەرێمیە نوێیەکاندا" دەڵێت: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە هەڵوێستی ئەو ژنانەی کە هاتنە سەر شەقام، ناڕەزایەتییان دەربڕی، بەڕێکخستنیان کرد و دژی شەڕ و هەر جۆرە سیاسەتێکی کۆمەڵکوژی دەوڵەت نەتەوەکان و پیاوسالاری بەرخۆدانیان کرد، تێکۆشانی کۆمەڵایەتیان ڕێبەرایەتی کرد". ئەم بەرەنگاربوونەوە و تێکۆشانانەیە کە ڕەوتی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٥ دیاری دەکات و پێشهاتەکان لە بەرژەوەندی گەلدا دەگۆڕێت."
هەروەها زەینەب ئاتلی سەبارەتە بە قەدەغەکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێش ٢٥ی تشرینی دووەم، تیشکی خستووتە سەر ڕۆژەڤی بزووتنەوەی ژنان لە باکور کوردستان و تورکیا.
نازان ئۆستونداغ، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەکە، ڕۆژەڤی ژنان لە سەرانسەری جیهان و تێکۆشانیان لە ئەمریکای لاتینەوە تا هێندوستان، لە بورکینافاسۆوە تا فەرەنسا، لە فەلەستینەوە تا ئێران و ئەو هێرشە لە لایەن پیاوانەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە هەڵدەسەنگێنێت.
ڕۆژەڤەکانی ساڵ لە باشور و ڕۆژئاوا
بریتان زاگرۆس، یەکێک لە نووسەرانی لاپەڕە کوردییەکان شیکردنەوەی بۆ پێشهاتەکانی ساڵ لە عێراق، شنگاڵ و باشووری کوردستان کردووە، بەتایبەت تێکۆشانی ژنان لە دژی پێشنیاری گۆڕین وهەموارکردنەوە یاسای مەدەنی دەکات کە لە عێراق ئاراستەی ساڵی داهاتوو دیاری دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕۆژنامەکەدا چاوپێکەوتنی نەزاهات دۆغان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی هاوبەشی شاری ئێلح، گۆلستان سۆنۆک کە دەستبەسەر ئەرکەکەیدا گیراوە کراوە و سیاسەتی دانانی قەیومەکان لە سەر چ بنامەیک ڕوودەدات گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
یەکەم شەهیدی ئاکادیمیای ژنولۆژی
هێژا زەریا، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەکە، چیرۆکی ژیانی ماڵدا کوسا، یەکەمین شەهیدی ئاکادیمیای ژنولۆژی نووسیوە، کە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ بە هۆی تەقینەوەی مین لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ڕێگای هوڵ گیانی لەدەست دا.
تێکۆشانی ژنانی ئۆرۆمۆ
لەبەشێکی دیکەی ڕۆژنامەکەدا لەلایەن تیمێکی نەوای ژنەوە لەگەڵ سورتی قادر ئەندامی پارتی شۆڕشی ئۆرۆمۆ قسەوباس لەسەر لە تێکۆشانی ژنان لە ناوچەی ئۆرۆمۆ کراوە، کە بەساڵانە لە ئەفریقا بەردەوامە.
هەروەها لە لاپەڕەکانی دیکەی ڕۆژنامەکەدا وێنەی هەندێ کەسایەتی بەناو بانگی جیهانی ژنان و بە ناونیشانی "نازێ لە دڵی شاخ و گەلی شاخ" شیعرێک لە لایەن دڵزار دیلوک بۆ گۆلستان تارا نوسراوە.