نەوای ژن: تشرینی یەکەم مانگی بەرخۆدانە

ژمارەی ٢٣٥ی ڕۆژنامەی نەوای ژن بە مانشێتی 'لەگەڵ تێزەکانی ئازادی بەرەو ئاسۆی نوێ' بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەکە بۆچوونی کەسایەتییە نێونەتەوەییەکانی بەشدار لە کەمپەینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد' لەخۆ گرتووە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد.

بانگەوازییەکانی کەمپەینی نێونەتەوەیی

ماریجا ماکدۆنییە، یەکێک لە بانگەوازکارانی کەمپەینەکە، لە وەڵامی پرسیارەکانی نەوای ژن، سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی وەکوو یەکێک لە شۆڕشگێڕە بەرچاوەکانی ئەم سەدەیە وەسف کرد و وتی: "تێزەکانی بۆ من مزگێنی ئاسۆی نوێ دەگەیەنێ. هەروەها لۆرینا لۆپەز دێ لاکال، سەرۆکی هاوپەیمانی ئازادی ئەوروپا-EFA  سەبارەت بە گۆشەگیریی ناڕەزایی نیشاندا و  وتی: " بەڕاستی ئەوەی دەیانەوێت بیکەن، ڕێگریکردنە لە ئیرادەی چارەسەری و لاوازکردنی هیوایە.

لە لاپەڕە کوردییەکاندا، شەرڤین نودەم ئەنجامی چالاکییە بەردەوامەکانی یەک ساڵی ڕابردووی کەمپەینی جیهانی هەڵسەنگاندووە.

تشرینی یەکەم مانگی بەرخۆدانە

لە هەمان کاتدا مانگی تشرینی یەکەم کە بە مانگی شەهیدانی ژنیش دەناسرێت. لە ژمارەی ئەم مانگەدا بەشێک تەرخان دراوە بە شەهیدانی تەشرینی یەکەم ئەو کەسانەی جێپەنجەی خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا بەجێهێشتوە.

هەروەها بە بۆنەی ٧ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کورد، گۆڤاری ژنان بەشێکی تەرخان کردووە بە خەباتکارانی ڕۆژنامەنووسی ژنەوە کە لەوە پێناوەدا چوونە کاروانی نەمرانەوە. بەشێکی دیکە تەرخانکراوە بە وتنەکانی هێلین موراد ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پاژک (لە ساڵی ٢٠١٧دا شەهیدا بوو )کە بۆ ئایفەر سەرچە (شیلان ئاراس) کە لە ساڵی ٢٠١٠ شەهید بوو نوسیویەتی. شیلان ئاراس ساڵی ٢٠٠٦ بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر خۆکوژی ژنان چووبووە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە  شەهید کرا.

لە بەشێکی دیکەدا ئەو بەڵگەنامانەی سەبارەت بە 'شۆڕشی ژنان'ی پاژک ئامادەکراوە، بە ناونیشانی 'بەرخۆدانی ژنان دەگۆڕێت بۆ شۆڕش' سەبارەت بە سەرهەڵدانی ٢ ساڵ لەمەوبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە بە جیهاندا بڵاوبووەوە، خراوەتە بەردەستی خوێنەران.

ڕۆزا مەتینا، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەکە، لەگەڵ جیلان ئاکچا، نوێنەری پەرلەمانی دەم پارتی ئامەد، سەبارەت بە کوشتنی نارین و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و چەواشەکارییەکانی دەوڵەت، وردەکاریی زیاتر خراوەتە ڕوو.

هەروەها بریتان زاگرۆس لە وتارێکیدا بەناونیشانی "رێککەوتن- سەرکەوتن و دۆڕان" لێکۆڵینەوەی لە ڕێککەوتنەکانی عێراق، تورکیا و پەدەکە و ئەنجامەکانی کردووە.

چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەرۆکی پەژاک

لە بەشێکی ڕۆژنامەکەدا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڤیان پەیمان، هاوسەرۆکی پەژاک، سەبارت بە دووهەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"کراوە و پەیامی گرنگی لەژێر ناونیشانی تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵات بەتایبەتی لە زیندانەکان، هێرش و گوشارەکانی حکوومەتی ئێران و ڕۆڵی کەژار لە خۆدەگرێت.

هەروەها سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی ئەفغانستانی، مافی دەنگدانی ژنانی ژاپۆنی و هەروەها بیرەوەرییەکانی شەهید مزگین زەریا و بەرژین جاندا کە لە ساڵانی ڕابردوودا ژیانیان لەدەستداوە بەشێکی دیکەی بابەتەکانی ڕۆژنامەکە لە خۆ دەگرن."