PAJK : 'ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ رێبەر ئاپۆ کە هێزی بەرخۆدانی پێ بەخشین'

پارتی ئازادی ژنانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند لە دژی ئەو هێزانەی کە نوێنەرایەتی توندوتیژی دەسەڵات دەکەن، ئەوان لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرن بۆ رێبەر ئاپۆ کە هێزی بەرخۆدانی بەوان بەخشی.

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (PAJK ) بە بۆنەی (٢٥ی تشرینی یەکەم) رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، لە خوشکانی میرابال-ەوە تا ساکینە جانسز و چیچەک بۆتان و هەڤرین خەلەف کە بەرگرییان لە سیاسەتی ژنانی ئازاد کرد، وەبیر دەهێننەوەو وتی: لە دژی ئەو هێزانەی کە نوێنەرایەتی توندوتیژی دەسەڵات دەکەن، ئەوان لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرن بۆ رێبەر ئاپۆ کە هێزی بەرخۆدانی پێ بەخشین.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا کە هەموو دەسەڵاتەکان بە دەستبەسەرداگرتنی ژنان و نرخەکانیان دەستیان پێ کرد و سەردەستبوونی پیاو وای کرد کە ژن و سروشت، بەرەو موڵکداری و خاوەندارێتییەو بڕوات. ئەم زیهنییەتە داگیرکەرییە، رۆژ بە رۆژ بە فۆرمێکی نوێوە، توتدوتیژی بەرامبەر بە ژن و سروشت، قوڵتر کردەوە و بە پلان بەڕێوە برا. بە مەبەستی کۆیلەکردنی کۆمەڵگا، هەموو نرخ و ئاوات و خۆپاراستن و هێزی ژنان لێیان سەنراو رادەستی پیاو کرا.

ژنان لە سەرتاسەری جیهان لە دژی فاشیزم لە خۆڕاگریدان

PAJK تیشکی خستەر ئەوەی، ژنان هیچ کاتێک کراسی کۆیلایەتییان قبوڵ نەکردووە کە کراوە بە بەریانەوە. لە مێژوودا دەسەڵاتداریی پیاو چەند بەهێز بووبێت، لە بەرامبەریشدا خۆڕاگریی ژنان بە هەمان شێوە بەهێز بووە.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کرا کە ئەوان وەکو ژنانی کوردستان، بۆ ئەوەی مێژووی خۆڕاگریی ژنان کە نەنووسراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئاشکرای بکەن و تێکەڵ بە بەرخۆدانی خۆیان بکەن، لە چوارچێوەی هێڵی پارتە ٤٢ ساڵەکەیان دا، بەردەوام دەبن لە خەباتگێریدا. هەوڵی ئەوە دەدرێت کە ژن و کۆمەڵگا بە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بێدەنگ بکرێن، بەڵام ژن لە سەرتاسەری جیهان لە دژی فاشیزم بە زیهنییەتی خۆپاراستن، خۆڕاگری دەکات.

PJAK هەروەها تیشکی خستە سەر شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و رایگەیاند شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ژنانەو بووە بە هیوای گەلانی جیهان و باس لەوەش کرا کە وەک هەموو دەسەڵاتە فاشیستەکان، دەوڵەتی تورکی فاشیستیش، دوژمی ژنانە و لەسەر خاکی باکوری سوریا، لە کەسایەتی هەڤرین خەلەف دا سیاسەتی ژنان و لە کەسایەتی ئامارا دا خۆڕاگرانی ژنان و لە کەسایەتی دایکی ئاقیدە دا یەکسانپەرەستی ژنانی کردووەتە ئامانج.

زیهنییەتی خۆپاراستن گرنگە

کۆردیناسیۆنی PAJK لە کۆتای بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کرد کە ئەوان وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان بۆ ئەوەی توندوتیژی و زوڵم کە ئامرازێکی سەرەکیی دەسەڵاتدارێتی ناوەندییە، بسڕنەوە، هەموو شێوازێکی زیهنییەتی خۆپاراستن رەوا دەبینن و بەم شێوەیە کۆتایی بە بەیاننامەکە هێنرا:" ئێمە باش دەزانین دەسەڵاتداریی کاتێک دەتوانێت بەردەوامی بدات بە بوونی خۆی، کە ژن و کۆمەڵگا بە ئامرازەکانی توندوتیژی کۆنترۆل بکرێن. بۆیە زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت. دەسەڵات هەرچەند ژن داگیر بکات، داگیرکردنی خاکیش هێندە رەوا دەبینێت. یەکێک لەو بەڵگەو ئارگۆمێنتە بەهێزانەش داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکە لە باکوری کوردستان و باکوری سوریا و باشوری کوردستان.

لەو رۆژەوەی رژێمی فاشیستی تورک دەستی بە هێرشەکانی کردووە، لە تورکیا لاقەکردن و بەکارهێنان و کارپێکردنی منداڵان زیادی کردووە، هەر چەند ئەم حاڵەتانە لە زیادبووندا بووبێت، داگیرکەریی لەسەر خاکێکی دیکەش زیادی کردووە. دەوڵەتی تورک رێگای بۆ لاقەکردن و توندوتیژی دژی ژنان کردووەتەوە و رێخۆشکەر بووە بۆ بکارهێنانی مندالان. لەو بڕوایەشدایە کە باکوری سوریا بۆ داگیرکەریی کراوەیە. بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم، (ترۆژیلۆ) چۆن تێک چوو، بە هەمان شێوە ئەردۆغانیش لە باکوری سوریا تێک دەچێت و شکۆش بۆ مرۆڤی ئازاد دەگەڕتەوە."

ز.ش