پاژک: بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج شۆڕشی ژنان بە ئەنجام دەگەیەنین!

پاژک شەهیدان بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر رحای بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بە پێشەنگایەتی گەنجان ئێمە شۆڕشی ژنان دەگەیەنینە ئەنجام و ئازادی کۆمەڵایەتیمان مسۆگەر دەکەین".

دەستەی هەماهەنگیی پاژک رایگەیاند، "پێشەنگانی بەنرخی بزوتنەوەی گەنجانی ئاپۆیی هاوڕێ بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر رحا بە پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە رێزەوە یاددەکەینەوە".

هاوڕێ بیشەنگ مەشخەڵی شۆڕشی لە عەفرین بەرزکردەوە

پاژک رایگەیاند، کە بیشەنگ پەیجوری خۆی بۆ ئازادی لە رێگەی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە دەستپێکرد، لە گەڵ بزوتنەوەی ئازادیدا درێژەی پێدا، مەشخەڵی شۆڕشی هەموو کات لە ریزەکانی پێشەوە بەرزکردەوە و رایگەیاند، "بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی بژاردە. لە دژی تواندنەوەی کولتوری، داگیرکەری بووە ئیرادەی ئازادی و سوێندی سەرکەوتنی گەنجانی کوردستان. بەو بڕوایەوە سنوورەکانی کلۆنیالیزمی بە فەرمی نەناسی، لە هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستان، لە شار، چیا کاری شۆڕشگێڕی بە جۆش و خرۆش و بڕیارداریی گەورەوە بەڕێوەبرد. فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە گەنجانی کوردستان گەیاند، تێگەیشتن لە ئازادی ژنانی بڵاوکردەوە. بە گشتی گەنجانی کورد و بەتایبەتی ژنانی گەنجی رێکخست، پەروەردەی کردن و هانیدان بۆ چالاکی. لە دژی سیاستەکانی نەتەوە دەوڵەتی کۆلۆنیالیست و سیستمی سەرمایەداری بۆ بێکاریگەرکردن، بێئیرادەکردن و کۆچبەرکردنی گەنجان بووە زمان و چالاکی شۆڕش. لە دژی هێرشەکانی بەرامبەر بە شۆڕش، رزگاری گەنجانی کوردستانی لە ناو شۆڕشدا بینیەوە، بووە خاوەن رەنج و تێکۆشانی بێ پسانەوە. بووە پێشەنگی ژنان، گەنجان و گەل. هاوڕێ بیشەنگ بە رۆحی بەرز، مرۆڤی رەنجدەر، وێڕای تێکۆشانی خۆی لە ناو بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، لەناو بزوتنەوەی ژنانی کوردستانیشدا خاوەن رۆڵ و بەرپرسیارێتی بوو. لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ژناندا شانی خستەژێر باری بەرپرسیارێتی و بەهای ئافراند. بە قووڵبوونەوەی لە سەر وشیاری پاژک، بە رێبازی ژنانی بە پاژکبوو، پێشەنگایەتی بۆ پارتەکەمان کرد. لە گەورەکردن و جێبەجێکردنی کارەکانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی ژنانی گەنج رۆڵی ناوەندی لە ئەستۆگرت. یەکجار شۆڕش و هاوریانی خۆی خۆشدەویست. لێشاوی جۆس و خرۆش بوو، هێما بڕوا و متمانە بوو، هێزی چارەسەری بوو. بۆ تێگەیشتن و بەکرداری کردنی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ زۆر هەوڵیدا. هاورێمان بیشەنگ سەرباری تەمەنی گەنجی خۆیلەو کەسایەتیانەبوو کە بە باشی تێگەیشتووبوو".

خۆزگە و خەونەکانی هاوڕێ سارای گەریلا بۆ گەنجانی کوردستان وەسیەت و راسپاردەیە

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی دەستەی هەماهەنگی پاژکدا هاتووە، "هاورێ سارا هۆگر رحا کە بە جەوهەری وڵاتپاڕێزی رحا گەورە ببوو، لە سەر رێبازی سەکینە جانسزەکان بەشداری لە تێکۆشاندا کرد و تا کۆتا هەناسەی، ئەرکی جەنگاوەری خۆی بە جێگەیاند. رۆحی گەنجانەی لە هەموو شوێنێک نیشاندا، بە سەدان هاوڕێی خۆی لە سەر رێبازی رێبەر ئاپۆ پەروەردەکرد، هاوڕێیەتی لەگەڵدا کرد، بە لەخۆبووردەیی، رەنجدەری خۆی بووە خاوەن بەشدارییەکی پێشەنگ. هاوڕێ ساراش وەک هاوڕێ بیشەنگ، هەموو کات ویستی وەک گەریلایەکی ئازادی بەشداری لە شۆڕشدا بکات. گەورەترین ئامانجی ئەوەبوو کە لە هەموو چیاکانی کوردستان بە تایبەتی باکوری کوردستان وەک گەریلایەک لەپێناو ئازادیدا شەڕ بکات. وەک هاوڕێ بیشەنگ خەون و خۆزگەکانی بۆ گەنجانی کوردستان راسپاردە و وەسیەتە. بەڵێنی گەنجان بۆ بە جێگەیاندنی سوێندنی هاورێیانی شەهیدمان ئەوەیە کە تۆڕی سیخوڕی دوژمن لە کوردستان دەربکرێت، لە دژی فاشیزم تێکۆشان بەگوڕتر بکرێت و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەڕێوەببرێت.

ئاشکرایە کە بە پێشەنگایەتی گەنجان ئێمە شۆڕش ژنان بە ئەنجام دەگەیەنین و ئازادی کۆمەڵایەتیمان مسۆگەر دەکەین. لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە بانگەواز بۆ سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەین، هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد بەگوڕتر بکەن و بەرفراوانی بکەن".

هـ . ب