پاژک: لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە

کۆردیناسیۆنی پاژک لە پەیامێکی خۆی بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، "لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەرچاوەی ژیانی ئێمەیە".

لە راگەیەندراوەکەی پاژکدا هاتووە، کە ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەم ساڵەی تێکۆشاندا ئامانجی بنچینەیی تێکۆشانی ئەوانە و ئەوە خراوەتەڕوو، "بەم بیر و باوەڕەوە ئێمە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە ژنان، گەلی کورد و دۆستانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەی پاژکدا ئەوەش هاتووە، "بە تایبەتی ٤ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لە رێبەرمان، لە ژنان، لە گەلی کورد و لە تەواوی مرۆڤایەتی کە لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. ئێمە بەو بڕوایەوە پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکەین کە بە واتای ژیانی ئازاد، جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی ژنی ئازاد کۆمەڵگای ئازادە، بە بڕوایەک کە لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی مرۆڤی ئازادە و سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتی ئازادە.

٤ی نیسان بانگەوازی ئازادی گەلی کوردە لە دژی سڕینەوە، قڕکردن و داگیرکەری

رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی کوردی ئازادە لە بەرامبەر سیستمی دەسەڵاتدار کە دەیەوێت کوردی خۆی بخوڵقێنێت و لەپێناو خۆی تێبکۆشێت، ئافراند. لەدایکبوون بە واتای وەستاندنی ئەو رەوتە روو لە هەڵدێر و بەرەوژێریە و گەیاندیەتی بە رەوت و رێکردنی راست و دروست. لەم واتایەدا ٤ی نیسان نەک هەر لە دایکبوونی یەک مرۆڤە، لەدایکبوونی گەلێکە، لەدایکبوونی بە ملیۆنان کەسە. بەتایبەتی لەدایکبوونی گەلی کوردە. ٤ی نیسان بانگەوازی ئازادی گەلی کوردە لە بەرامبەر سڕینەوە، قڕکردن و داگیرکەری. نەک هەر نوێنەرایەتی یەک لە دایکبوونی کرد، نوێنەرایەتی ژیانەوەی هەموو بندەستانی کرد. هەمان کات ژیانەوەی ژنی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد و مرۆڤی ئازادە.

٤ی نیسان دەبێتە مایەی ئەوەی جارێکی دیکە گەڕاندنەوەی ئەو جەوهەرەی لە مرۆڤایەتی دزراوە. ئەوە دەبێتە گەورەترین هێزی گۆڕانکاری و وەرچەرخان. رێبەر ئاپۆ ئەو هێزەی گۆڕەانکاری و وەرچەرخانی لە رێگەی پارێزنامەکانیەوە کردە دیاری هەموو مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ بە هۆی ئەو دیاریەوە لە هەموو شوێنێکی جیهان لەلایەن گەلی کورد و دۆستانیەوە خاوەنداری لە ئاستی رێکخستنبوونی ژیان و تێکۆشاندا دەبینرت.

گەلی کورد لەمڕۆماندا زۆر ئەنجامی گرنگ و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە. ئەو سەرکەوتنە زیاتر لە هەمووان لە رێکخستن و زانابوونی ژناندا ئاشکرایە. ئەو گوشار و پەستانەی لە سەر ژن هەیە لە ئاستێکی باڵاتر لە سەر کۆمەڵگاس بەرەوپێش دەچێت. لە بەرامبەر ئەو دیاردەیە رابونی ژنان و بانگەوازی ئەو بۆ ئازادی لە هەمان کاتدا بە واتای وەستانەوەی خودی گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ ژنان و ئازادی بە یەکتر ناساند، ژنانی بە ناسنامە و مێژووی خۆیان ناساند.

دەزانرێت کە هەر مرۆڤێک لەدایکبوونێکی هەیە. ئەوە راستیەکی بایۆلۆژیکە، بەڵام لەدایکبوونی فکری هەموو کات نایاتەدی. لەبەر ئەوە ئەمە لەدایکبوونی هەرە گەورە و دژوارە. بۆ بەرەوپێشچوونیشی پێویستی بە رەنج و ئامانجی گەورە هەیە. وەک دەزانرێت وشیاری دەوڵەت لە ژێر ناوی شارستانیەتیە مرۆڤایەتیدا ویستی هەموو دەوڵەمەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەوڵەمەندی مرۆڤە بوێرەکان بخانە ژێر کاریگەری و داگیرکەری خۆیەوە. بە هەزاران ساڵە ئەوداگیرکەری و کارتێکەریەی درێژە پێدەدات. کولتور و ئافراندنی ئەو، وەک هی خۆی دەگرێت و بەکاری دەهێنێت. بەرهەمەکانی مرۆڤەکانیان لە بەرامبەر ئەوە بەکارهێنا.

لەدایکبوونی رێبەرمان بووە کۆتاییهێنان بەو هەموو نزیکایەتی، ئەقڵیەت و بیرکردنەوانە، لە رێگەی سەرچاوەکانی ژیانەوە لەگەڵ خۆیدا نوێبوونەوەی سازکرد. لەدایکبوونی رێبەرمان بە لەدایکبوونێکی ئاساییدا تێپەڕنەبووە. لە هەموو واتایەکەوە جیاوازی خۆی هێناوەتە کایەوە. رێبەرمان بۆ ئەوەی ژنان لە ئاستی کاڵابوونەوە تێپەڕن، بە رێکخستن ببن و زانا ببن گەورەترین رەنج و ماندووبوونی کێشاوە. ئازادی بۆ ژنان بووەتە راستیەک کە ناتوانرێت دەستبەرداری بێت. ئازادی ژنان بە ئاستی تێکۆشانی ئەمرۆ هاتووەتە ئاراوە. لەلایەن ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی کوردەوە ئەمڕۆژە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت.

ڕێبەرێتی ئیرادەی ژنی ئازادی دەرخست

لەگەڵ سیستەمی شارستانی ٥ هەزار ساڵە و وەک دەرئەنجامی دڕندانەی سیستەمی سەرمایەداری، هەموو گەلانی جیهان کەوتوونەتە ژێر داگیرکارییەکی مەزن و بەرفراوانەوە. لە ئەنجامی داگیرکردنی سەر مرۆڤایەتی، سروشت و ژینگە قڕکران. بەناوی یەکسانی و ئازادییەوە هەموو بەها کۆمەڵایەتییەکان پێشێل کراون. لە هیچ سەردەمێکی مێژوودا جڤاک بەو شێوەیە بێ پاراستن جێ نەهێڵراوە. بە تایبەت ژنان قوربانی سەرەکی کردە و پراکتیکی ئەم سیستەمەن. بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ، لە نەهامەتی و کردارەکانی ئەم سیستەمەی کۆڵییەوە، چارەسەرەکانیان دەرکەوت و بوو بە وەڵامگۆی هیواکانی ژنان. ئەمەش هاوزەمان مانای لەدایکبوونی ژیانێکی ئازادە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالاری. بەهۆی ئەو هەموو کردەوە دژە مرۆڤ و دژە سرووشتیانە، لە سایەی فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم ژیانە بە پێی ژیانەوە لە ڕێگەی ئازادی ژنەوە دەستی پێ کردەوە. ئەو ڕاستیانەی لەڕێگەی ژنانەوە دەستی پێکرد و لەلایەن سیستەمی پیاوسالارییەوە لەناوچوون، دووبارە دەرکەوتنەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی خستە چەقی ئازادی جڤاک و بەو پێیە نرخاندنی بۆ کرد و لەڕێگەی فەلسەفەی ژیانەوە چارەسەرێکی جڤاکی فۆرمولە کرد. دیسانەوە ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغی ئیمراڵیدا دژی زیهنیەتی پیلانگێڕی، مۆدێلی جڤاکی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژیک-ئازادی ڕەگەزی ئافراند. بەم پێیە، ئیرادەی گەلان لەگەڵ راستی جڤاکی سیاسی و ئەخلاقی ئاشکرا کرا و بەرامبەر ئیرادەی تاک ڕەهەندی پیاو، ئیرادەی ژنی ئازادی دەرخست.

وەک ژنانی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ وەک سەرچاوی ژیانی خۆمان دەبینین. بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییە، لە هەموو کات زیاتر بەرامبەر ئەم ڕەوشە توڕەین و تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی تێکۆشانی بەردەوام دەگرینەبەر. وەک پارتی ئازادیی ژن (پاژک) لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. بەگوێرەی ئەمە هەڵوێستی خۆمان ئاشکرا دەکەین. لەپێناو ڕێبەر و دژی ئەو ڕاستییە نامرۆڤانەیەی بەرامبەری دەکرێت، ئەم ساڵ زیاتر لە جاران لە ٤ ی نیسان درەخت دەچێنین. لە ٤ ی نیسان بۆ ئازادی ڕێبەرمان مۆری خۆمان لە مێژوو دەدەین. لە ٨ ی ئادار و نەورۆز بە هەڵوێست و ئاهەنگی مەزن وەک ژنان خاوەنداریمان لە ڕێبەرمان کرد. ئەم ٤ ی نیسانە بە چاندنی درەخت سرووشت لە ڕێبەرمان نزیک دەکەینەوە. ئەمەش بە زانایی و قووڵبوونەوەی ئیکۆلۆژی دەگاتە ئەنجام. بۆ ئەوەی ڕێبەرمان داری سەوز نەبینێت، دارەکان دەبڕنەوە. ئێمەش هەموو دەڤەرێک لەپێناو ڕێبەرمان سەوز دەکەین. پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئەمڕۆی ژنانی کورد شایستەی رێبەرمان بێت، لە هەموو جێگەیەک خاوەنداری لە ڕێبەر بکەین و بە ڕۆحی گەرمترەوە ئەم ڕۆژانە لە رێبەرمان پیرۆز بکەین.

هەروەها ڕێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی بۆ ئازادی ژن و ئازادی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. بۆ سەرخستنی ئەمە، بۆ زیندووکردنەوەی باوەڕ و هیوا، تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێ نموونەی پێشخست. ڕێبەرمان ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، لەوێش بۆ ئازادی ژن-جڤاک و مرۆڤایەتی بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبات. بەرامبەر ئەم بەرخۆدانە مێژوویی و بێ وێنەیەی ڕێبەر ئاپۆ، ژن و گەنجان و گەلی کورد و دۆستەکانیان بەرپرسیارن بەرامبەر ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. هەڵوێست و تێکۆشانی ٨ ی ئادار و نەورۆز پێداگری ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی بوو. باوەڕمان وایە تێکۆشانی لەمە و بەدواش بەهەمان ڕۆحەوە دەبێت. وەک چۆن گەریلاکانی ئازادی لەگەڵ گەلدا ئاگری تێکۆشانیان بەرزکردەوە، ئێوەش بە پێشەنگایەتی ژنان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.

ئێمە وەک پاژک دیسانەوە دەڵێین ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان لەم ساڵە دژوارەی تێکۆشاندا، ئامانجی سەرەکی ئێمەیە. بەم بیروباوەڕەوە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ژن و گەلی کورد و دۆستەکانی گەل پیرۆز دەکەین.