پاژک: نەورۆز ناوی لێپێچینەوە وحیسابپرسینەوەیە

کۆردیناسیۆنی پاژک رایگەیاند، کە نەورۆز سوێندی پاراستنی هەبوونی خۆمان و مسۆگەرکردنی ئازادییە و وئەوەشی خستەڕوو، "نەورۆز بە رۆحی ئاپۆیی و ئیرادەی پۆڵایینی مەزڵوم دۆغانەکان، لێپێجینەوەیە لە فاشیزم".

کۆردیناسیۆنی پاژک بە بۆنەی نەورۆز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێشەنگایەتی و تێکۆشانی ژنان بۆ شەڕ، لە سیاسەت و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتیدا سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە؛ ژنانی کورد کە نەورۆز پیرۆز دەکەن بە تێپەڕاندنی سنوورە نەتەوەییەکان گواستنەوەی کۆمەڵایەتی دەخوڵقێنن و ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گەلەکەمان کە وشیاری نەتەوەیی بەدەست هێناوە، لە دژی تاکپەرستی، نەژادپەرستی، رەگەزپەرستی و دواکەوتوویی ئایینی لە سەر بنەمای بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە و جیهان یەکدەگرێت و کۆدەبێتەوە".

دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"ئێمە لە سەرتاسەری کوردستان لەگەڵ راستی گەل کە بە خۆراگڕییەوە خۆی رازاندووەتەوە دەژین. بەرخودانی شکۆدار کە گەلەکمان، ژنان و دۆستانمان چەندین رۆژە لە چوارپارچەی کوردستان و زۆر ناوچەی جیهان لە گۆڕەپانەکان نیشانی دەدەن، مزگێنی ئەوە دەدات کە بە رۆحی سەرکەوتن قۆناغێکی نوێی تێکۆشان بەرز ببێتەوە و گەشە بکات.

لە حەوت ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ، ژنان، گەنجان و منداڵان بە جۆش و خرۆشەوە تێکۆشانیان گۆڕیوە بۆ ئیرادەیەک لە ئاگر، ئێمە لە سەرەتادا جەژنی نەورۆز لە ئەندازیار و بناغەدانەری ئەم رۆژانە واتە لە رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان کە گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکات، ژنان و هەموو دۆستانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی شەهیدانی گەورەی نەورۆز مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکان، رەهشان دەمیرەل، رۆناهی و بێریڤانەکان کە نەریتی بەرخودانیان لە کاوەی ئاسنگەر وەرگرتووە، هەموو شەهیدانی شۆڕشگێڕمان بە خۆشەویستی، رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە.  

گەلەکەمان، ژنان و گەنجانی کوردستان کە خۆیان بە گیانی نەورۆزەوە رازاندووەتەوە، بەرخودانی بێهاوتای خۆیان بە دۆست و دوژمن نیشان دەدەن کە رێبوارانی رێپێوانی گەورەی ئازادین کە مەزڵوم دۆغانەکان دەستیان پێکردووە. راستی ئێمە وەک ژن و گەل بە ئاگر تاقیدەکرێتەوە، بە شێوەیەکی ئاشکرا دەریدەخات کە سەر لەبەرامبەر هیچ ستەمکارێک دانانەوێنن. بە دروشمی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، کوردستانی ئازاد و ژن، ژیان، ئازادی نەخشەرێگەی سەدە دیاری دەکات. ئەو سەرهەڵدانەی بە هەموو گۆڕەپانەکاندا بڵاودەبێتەوە، رێگەی بنچینەیی وەرسوڕانی گەورە دیاری دەکات. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بە رۆحی نەورۆز پێشوازییان لە ساڵی ٢٠٢٤ کرد، بەو شەڕە گەورەیەی لە چیاکانی کوردستان دەیکەن ئاستی سەرکەوتنیان دیاریدەکەن. شەڕی گەریلا کە بە هەڵمەتی سەرکەوتووانە دوژمن خاپور دەکات و هێرشی داگیرکەری پوچەڵ دەکاتەوە، لە تەواوی کوردستان، هەرێمەکە و جیهان بڵاودەبێتەوە و قۆناغەکە دیاری دەکات. گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک وەک نەورۆزیان لێدێت، بە ئیرادەی گەورەی تێکۆشانەوە بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچن، بە تێکشکاندنی داگیرکەران و بە دەستکەوتی نوێوە مزگێنی سەرکەوتن دەدەن.

ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی زەکیە، رەهشان، سەما، رۆناهی و بێریڤانەکان نەورۆز پیرۆز دەکەن لە هەموو گۆڕەپانێک، لە پێشی پێشەوە پێشەنگایەتی  بۆ تێکۆشان دەکەن. رێبەرایەتی و تێکۆشانی ژنان لە شەڕ، سیاسەت و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتیدا سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە. راستییەک کە هۆشمەندی پیاوسالاری زیاتر لێی دەترسێت، بەرزبوونەوەی تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتیە کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن. کاتێک راستی گەلی کورد لە پیرۆزبایی نەورۆزدا وشیاری نەتەوەیی دەخوڵقێنێت، ژنانی کورد کە نەورۆز پیرۆز دەکەن بە تێپەڕاندنی سنورە نەتەوەییەکان وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی دەخوڵقێنن. ئەو وەرچەرخانە لەگەڵ خۆیدا تێکۆشانی ئێمەشی لە سنوورەکانی کوردستان تێپەڕاندووە.

بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و هێزی پاڕادایمی ئازادیی ژنانە کە تێکۆشانی گەیاندووەتە ئەمڕۆ و کاراکتەرێکی گەردونی پێداوە. هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" کە لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە، گرنگترین دەرەنجامی ئەم وەرچەرخانە گەورەیە.

٥٢یەمین ساڵی تێکۆشانی ئێمە لە جیا، زیندانەکان، شارەکان، دەشتەکان لە هەموو شوێنێکی کوردستان و لە چوار لای جیهان دەرخەری بەرجستە و روونی سەرلەنوێ ژیانەوەیە. دەست دەخاتە سەر دڵی هەر کوردێک، هەستی وڵاتپارێزی وشیار دەکاتەوە. گەلەکەمان کە وشیاری نەتەوەیی بە دەستهێناوە، لە دژی تاکپەرستی، نەژادپەرستی، رەگەزپەرستی و دواکەوتوویی ئایینی لەسەر بنەمای بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە و جیهان یەکدەگرێت و کۆدەبێتەوە.

لەم واتایەدا نەورۆز سوێندی پاراستنی هەبوونی خۆمان و مسۆگەرکردنی ئازادییە. نەورۆز بە رۆحی ئاپۆیی و ئیرادەی پۆڵایینی مەزڵوم دۆغانەکانە کە لێپرسینەوە و حیسابپرسینەوە لە فاشیزم دەکات. نەورۆز راستی رێبەر ئاپۆیە کە نیو سەدەیە لە دژی دەسەڵاتداری کۆلۆنیالیستی هەزاران ساڵە، وشیاری ئازادی خوڵقاندووە. نەورۆز هەڵوێستی ئاپۆیی گەل، بزوتنەوە و گەریلایە کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە ئافرێندراوە.

لە سەر بنەمای ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٤ سەرکەوتنی لێدەکەوێتەوە، ئێمە نەورۆزی هەموو گەلی کوردستان و بەتایبەتی ژنان پیرۆز دەکەین. ئێمە داوا لە گەلانی مێزۆپۆتامیا  و لایەنە دیموکراسیخوازەکان دەکەین کە خاوەنداری لەو ئیرادەیە بکەن کە لە نەورۆزدا هاتووەتە کایەوە، بەرەی تێکۆشانی دیموکراتیک بونیاد بنێن، هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد فراوانتر بکەن و ساڵی ٢٠٢٤ بکەنە ساڵی تێکۆشان و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ".

هـ . ب