پاژک: سەرکەوتن لە دژی شەڕی تایبەت بە هێلی شەڕێ گەلی شۆرگیری بدەست دەهێندرێت
کۆردیناسیۆنی پاژک: "بە بەڕێوەبردنی شەڕی گەلی شۆرشگێری سەرکەوتن لە دژی شەڕی تایبەت بەدەست دەهێندرێت".
کۆردیناسیۆنی پاژک: "بە بەڕێوەبردنی شەڕی گەلی شۆرشگێری سەرکەوتن لە دژی شەڕی تایبەت بەدەست دەهێندرێت".
کوردیناسیۆنی پاژک لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت و هێزە ئازادیخوازەکانی هەڵسەنگاند و وتی: "بە سەپاندنی شەڕی گەلی شۆرشگێری بە شێوەیەکی قورس، دەتوانین لە دژی هیرشە قورسەکان کە بە شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبرێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین".
هەڵسەنگاندنەکانی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیەیە:
لەو ڕۆژەوەی کە سیستەمی دەوڵەتپارێزی پیاو ساڵار دامەزراوا تا ئەمرۆ، بوونی خۆی بە شەڕ پاراستووە. بە دروشمی "هەتا شەڕ زیاتر ببێت تەمەنی دەسەڵات زیاتر دەبێت" ڕەفتاری کردووە، بۆ ئەوەی دروشمەکەی جێبەجی بکات هەموو جۆرە ڕێبازێکی لە شەڕی خۆیدا بەکارهێنا. لەناو ئەو ڕێبازانەدا پیسترین ڕیباز کە بەکارهێندرابێت ڕێبازی "شەڕی تایبەتە". ڕیبازەکانی شەڕی تایبەت کە تا کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ـەمدا ناوەندەکانی دەسەڵات بۆئەوەی تەمەنی خۆیان دڕیژ بکەن بەکاریان دەهێنا. ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهینانی ئەو شەڕە زیادی کردووە. بەتایبەتی بەکارهێنانی شەڕی تایبەت لە ناوەندەکانی دەسەڵات، دوای جەنگی جیهانی دووەم لە دژی تێکۆشانی کۆمۆنیستەکان و هەموو بزوتنەوە چەپییەکان و سۆسیالیستەکانیان وەک شەڕیکی بناغەیی بەکار دەهێنرا. ئەو هێزانەی کە لەژێر سەرکێشی ناتۆدا خۆیان بەڕێکخستن دەکرد، بۆ پێشخستنی شەڕی تایبەت ناوەندی جۆراو جۆریان دامەزراند، لەگەل هێزە تاریک پەرست و نەهێنیەکانی وەک گلادیۆ لە هەموو وڵاتێک ڕیکخستنی تایبەتیان پێشخست و لە ناوەندێکدا درێژەیان بەو شەڕەدا. لەم شەڕە پیس و شاراوەیەدا کە لە بەرامبەر هەموو کۆمەڵگا دەستپێکراوە، هەموو جۆرە ئارگۆمێنت، چەک و ڕیبازی جۆراو جۆر بەکارهێنراوە. ئامانجیان بێ ئیرادە کردنی گەل و ئاسان کردنی تەسلیم بوونیانە لە بەرامبەر دەسەلاتدا. ئەو شەڕەی کە لە جەنگی جیهانی سێیەمدا پەرەی سەندووە، بە شێوەیەکی سەرەکی بەڕێوەبردنی شەڕی تایبەتە و چەمکەکانی لەناوبردنیش لەم چوارچێوەیەدا پەرەی پێدەدرێت.
ئەو ناوەندە سەرەکیانەی لە سەرەتاوە و تا ئێستا گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە، ناوەندەکانی شەڕی تایبەت و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان و تەڤگەری گەریلاییە. هەرچەندە وڵات، نەتەوە و تەڤگەرەکان بگۆڕن، لەبەر ئەوەی ڕێبازەکانی شەڕی تایبەت لە یەک ناوەنددا بەڕێوەدەبریت، وەک ئەوەی کە داریژراوە بەکار دەهێندریت. ئامانجەکانیان لەسەر هەموو تەڤگەرکان یان بەتەواوی لەناو بردنیانە یانیش دەیا نەویت تەسفییەیان بکەن و بیانبەنە سەر ڕێچکەی خۆیان، هەوڵە جەماوەرییەکانی تەڤگەرەکان وشک بکەن، بێ هیوایان بکەن لە تیکۆشانیان، سەرکردەکانیان بە ئامانج بگرن، تەڤگەرەکان پەرتەوازە بکەن و لە ئامانجی سەرەکی خۆیان دووریان بخەنەوە. ئەوان دەیانەوێت شەپۆلێکی ترس و نائارامی بخەنە دڵی تەواوی کادیرە پێشەنگەکان و بە کۆشتن و ڕفاندنیان ڕێبازی تەسلیمییەت پێشبخەن. بە بڵاوکردنەوەی ئەو ئەو سیستەمە لە مێشکی کادیر و گەلانی وڵاتپاریزدا دەیانەوێت ئەو سیستەمە پێش بخەن گەل و ولاتپارێزان تەسلیم بکەن. واتا دەیانەویت شەڕێکی بێ بنەما و بێ ئەخلاق بەڕیوە ببەن، ئەمەش بۆتە بنەمای سەرەکی شەڕی تایبەت، کاتێک دەرفەتی دەست دەکەویت، بەشێوەیەکی نایاسایی، بە شەڕی دەروونی و هەموو جۆرە هاندان و پڕوپاگەندەیەک گورزی خۆی دەوەشێنێت. بە بەکارهێنانی شەڕی تایبەت لەسەر هەندێک لە بزووتنەوە شۆرشگێرەکان دەوڵەت گەیشتووە بە ئامانجی خۆی و ئامانجی خۆی پێکاوە.
ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و تا ئەمڕۆش وەک ڕژێمی شەڕی تایبەت خۆی ڕێکخستووە، بووەتە یەکێک لە هێزە دەسەڵاتدارەکانی ئەو سیاسەتە بنەڕەتییانە. بە تایبەتی دەیانەوێت ئەرمەنی، سوریانی، کورد و عەلەوییەکان کۆمەڵکوژ بکەن و پارێزگاری لە دەسەڵاتدارییان بکەن. بەڵام کورد بە شێوەیەکی تایبەتتر مامەڵەی لەگەڵ ئەم دۆخەدا کردووە. تەنیا بە کۆمەڵکوژی جەستەیی سنووردار نەبووە، بەڵکوو لەسەر بنەمای تەسلیم بوون، کۆمەڵکوژی کولتووریش بووەتە شێوازی سەرەکی کردەوەکان. هەموو ئەو سیاسەتانەی کە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ کۆمەڵکوژی کولتووری بوونەتە ڕێبازی شەڕی تایبەت. هەرچەندە ناوەکە لە پلانی ئیسڵاحاتی شەرق گۆڕاوە بۆ پلانی بە چۆکدا هێنان، بەڵام شێوازەکان هەمیشە شێوازی شەڕی تایبەت بوون. لەم بابەتەدا دەوڵەتی تورک بەرامبەر بزووتنەوەی ئازادیخوازیمان بە شێوەیەکی بەرفراوان و ڕێکخستنی پشتی بە سیاسەتی شەڕی تایبەت بەستووە. تا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، ناوەندی سەرەکی ئەو سیاسەتانە بێت کە لە چوارچێوەی لۆبیەکانی شەڕدا لە ناو دەوڵەتی تورکیادا بەڕێوە دەچوون، گلادیۆی ناتۆ بوو. بەڵام دەوڵەتی تورک بە تەواوی خۆی وەک ڕژێمێکی شەڕی تایبەت لە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ڕێکخستووە. بە واتایەکی تر ئەو شەڕەی کە دەسەڵاتی ئاکەپە لە سەر بزووتنەوەی ئازادیخوازیمان بەڕێوەی دەبات، لە لایەکی زۆر جیاوازدا دەسکەوتی بەدەست هێنابوو. ڕێبەر ئاپۆ لە تێبینییەکانی لە دیداری ساڵی ٢٠١٤دا باس لەو پرۆسانە دەکات کە دەوڵەتی تورکیا پێیدا تێپەڕ بووە و دەڵێت:"دەست پێکردنی شەڕی تایبەت لە دوای ساڵی ١٩٥٠، بەرپرسیاری زۆربەی کۆمەڵکوژییەکانن لەم وڵاتەدا. لە سێدارەدانی مەندەرەس، ڕووداوەکانی ٦-٧ی ئەیلول، کۆمەڵکوژییەکانی مەڕەش، چۆروم و سێواس بەردەوام کاریگەرییان هەبووە و بێگومان کودەتاکان دەکەوتەی ئەوانەن. کورد بە بێ بەزەییانەترین شێوە لەلایەن ڕێژیمەوە کوژراوە. تەنانەت جێگری ژیتەمیان کوشت. دەزانن مەحمەد سینجار چۆن کوژراوە؟ تەنانەت لە یاسای ژیتەمدا نییە. هەموو کردەوەیەک کە دێتە مێشکتەوە ئەوان ئەنجامیانداوە. ئەم دامەزراوەیە لە ١٢ی ئەیلولدا بوو بە نیشتمانی. لە چالاکییەکانی چیلەر، گورەش تەنانەت دوای ساڵانی ١٩٩٠ بە تایبەت هەموو ئەوانە بوون. ئەوانەی ئۆزاڵ و پاشان بەدلیس پاشایان کوشت ئەوان بوون. سێواس، باشباخلار. ئەوان بوون و بەدەستی ژیتەم کوشتیان. جەماعەتی یەک بەەیەکی پۆلیسی مەدەنی و بەشی دادوەری بەشی شەڕی تایبەتن. لە کاتێکدا ئیسرائیل بۆەتە باوکی لۆبی ئەرمەنییەکان. ناوەندەکە یان فلۆریدا بوو یان ئوتا. لە ساڵێکدا ٣٠٠ پۆلیسیان لەو ناوەندانە پەروەردە دەکرد. پڕۆژەی لەناوبردنی هەموو کوردستان ئەوان ئەنجامیاندا."
ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ئامانجی سەرەکی شەڕی تایبەت. ئەوان دەیانویست ئۆپەراسیۆنی شەڕی تایبەت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی سیستماتیک بە ڕێنمایی ناتۆ بە سیستمی چوار مێخە جێبەجێ بکەن. لە هێرشی جەستەییەوە بگرە هەتا هێرشی دەروونی، ئەم پڕۆسە هێرشانە بەردەوام لە پەرە سەندایە. لە دوایین پرۆسەیدا هەوڵیاندا بە سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها پڕۆسەکە بەڕێوەببەن. ڕژێمی شەڕی تایبەتی ئاکەپە بەردەوام لەسەر بنەمای بەکارهێنان لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک بوونەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی بێ وێنەی هەموو ئەو سیاسەتانەی پووچەڵ کردەوە.
بە جێبەجێکردنی ئەو شەڕە تایبەتەی کە لەسەر بزووتنەوەی ئازادی بەڕێوەی دەبەن، سیاسەتی دابڕانی پەیوەندییەکانی نێوان گەل، گەریلا و ڕێبەرایەتیمان وەک ئامانجی سەرەکی ئەو شەڕەی پێناسە کردووە. ساڵانێکە گەلەکەمان ڕووبەڕووی چەمکێکی بەرفراوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە. هەوڵ دەدەن بە سیخوڕی ، بێ ئەخلاقی و مادەی هۆشبەرەوە کەسایەتی بێ ئیرادە دروست بکەن؛ بەکۆچبەری گۆڕانکاری دیمۆگرافی بە ئامانج دەگرن؛ بە سیاسەتی جیاواز کۆمەڵکوژی کولتووری بەرەوپێش دەبەن. بە شێوەیەک هەوڵدەدەن هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان خزمەت بەو سیاسەتە بکەن. بە هەموو جۆرە پڕوپاگەندەیەکی سپی و ڕەشی دەوڵەت گەل فریو دەدرێت یان بە بێمتمانەیی بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، هەوڵ دەدەن گەل بەلاڕێدا ببەن. هەوڵدەدەن هێرشەکانی شەڕی تایبەت لە دژی هێڵی ئازادی ژنانمان، هێزی پێشەنگی بزووتنەوەکەمان فراوانتر بکەن. لە دژی هێڵی ئایدیۆلۆژیمان، دەچن ڕێکخراوە ئەڵتەرناتیڤەکان بەکار دێنن بەمە دەیانەوێت زیان بە ڕێکخستنەکەمان بگەیەنن. هەموو جۆرە شێوازێکی ناڕەوا بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی جەماوەری ژنان لە بزووتنەوەی ژنان دوور بخەنەوە. هاوکات بە سیاسەتە گشتیەکان لە دژی ژنان، دەستدرێژیکردن وەک میتۆدێکی بنەڕەتی شەڕی تایبەت بەکار دەهێنن. بێبەهاکردنی ئەو ژنانەی هاندەدرێن بۆ لەشفرۆشی، دیسان وەک ڕێبازی فەرمی دەوڵەت دەبیندرێن. پراکتیزەکردنی شەڕی تایبەت، کە لە ساڵانی سەرەتاوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە، کاریگەری لەسەر بزووتنەوەکەمان و ژنان و هەموو کۆمەڵگا داناوە. بەو پێیەش تێکۆشان بۆ ئازادی گەلان پێشکەوتووە و گەیشتووەتە ئەم سەردەمە.
یەکێک لەو ئامێرە بنەڕەتیانەی کە دوژمن لە هێرشی شەڕی تایبەتدا بەکاری دەهێنێت تەکنیکە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گرنگە ئێمە بە دروستی لە تەکنەلۆژیا نزیک ببینەوە و بە دروستی بەکاری بهێنین. بەشێکی زۆری ئەو شەڕەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیایە. لە شەڕدا هەموو جۆرە چەکێکی ئاسمانی و چەکی کیمیایی بەکاردێت. دوژمن شانازی بەو تەکنەلۆجیایە دەکات و پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات کە دەتوانێت لە هەموو شوێنێک گەریلا لەناو ببات. بەڵام لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتیماندا 'گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە'. ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە چەندە بێدەسەڵاتن بەرامبەر بە بەرخۆدانی ناوازەی گەریلا بەو ئیمکانیەتە کەمە تەکنیکیانەی بەردەستیانە. دیسان شاهیدی بەرخۆدانی ٢٦ ڕۆژەی ٢ هەڤاڵەکەمان بووین لە گارزان، هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی هەموو جۆرە تەکنیکێکی شەڕ کە لە باکور بەڕێوەدەچێت. بە سەدان نموونە هەن کە دەیسەلمێنن ئیرادەی مرۆڤ دەتوانێت لە بەرامبەر هەر جۆرە تەکنەلۆژیایەکدا سەربکەوێت.
لە باکوری کوردستان هێرشی شەڕی تایبەت بۆ سەر گەل و هەرێمەکانی گەریلا پەرەی سەندووە. ڕێکخستنی تۆڕێکی پۆلیسی زیادە و پێشکەشکردنی وەک نمونەیەک بۆ کۆمەڵگا بەکار دێنن هەروەها بە عەقڵییەتی و ئاساییکردنەوەی لەشفرۆشی لە کۆمەڵگادا؛ هێرش بۆ سەر بەها ئەخلاقییەکان زیاتر دەبێت. لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەتی بە ڕێگەی پاکێت تەرمی گەریلاکان بۆ بنەماڵەکان دەنێرنەوە.بەم کردەوە بێباکانەیە بەرامبەر بە بەهاکانی کورد دەستیان بە شەڕی تایبەت کردووە؛ سیاسەتی گوشار لەسەر بنەمای گۆشەگیریی بە سەر بنەماڵەی شەهیدان، کە بەها بنەڕەتییەکانی کوردستانن، پەرە پێدراوە. گرنگە تێکۆشانێکی بنەڕەتی دژی ئەو ڕاستیە دەست پێ بکات کە بە هێرشێکی بەرفراوان هەوڵی تەسلیمبوونی دەدرێت.
دیسان بابەتێکی گرنگتر کە پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، هێرشی ئایدۆلۆژییەکانە بۆ سەر هێڵی ئازادی ژنان کە بە ئەنقەست لەلایەن دوژمنەوە پەرەی پێدەدرێت. شەڕی هێڵ بە هەر جۆرێک بێت لەسەر بنەمای تەسفییەکردنی جەوهەری شۆڕشگێڕانە و پەراوێزخستنی ڕێکخراوی ژنان بەڕێوەدەچێت. زیاتر لە خودی بەهاکانی ژنان، هێرشەکان لەسەر بنەمای هەڵوێستێکە کە لە ژێر کاریگەری ئەو هێڵە لیبڕاڵییە جیاوازانەدایە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هێرشی ئایدیۆلۆژی دژ بە هەموو لایەک کەدەکرێت و پێش خستنی ڕێبازیکە ئەو هێرشانە پووچەڵ بکاتەوە، بە نیاز دەبینرا؛ ئەمە ئەرکێکی بنەڕەتییە بۆ ئێمە.
شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشێکی ژنان لە هەموو جیهاندا سەریهەڵدا
ئاڕاستەکردنەوەی شەڕی تایبەت بۆ سەر هەرێمەکانی ڕۆژئاوا کە بووەتە سەرچاوەی مۆڕاڵ بۆ هێزە شۆڕشگێڕەکانی جیهان، بە چەمکێکی هاوبەش لەژێر سەرکردایەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا بەڕێوەدەچێت. لەم هێرشەدا ڕژێمی سوریا و هێزە خیانەتکارەکانی وەک پەدەکە و چەتەی داعش تێدا بەشدارن. لێرەدا دوژمن هەوڵی بڵاوکردنەوەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی دەدات؛ پەرەپێدانی هاندەرە سێکسی و مادییەکان و لەناوبردنی ئەخلاقی کۆمەڵگا. تا ئێستاش هەوڵدەدات بە سیاسەتی تایبەتی کۆچبەری گۆڕەپانەکە پاک بکاتەوە. گۆڕانکاری دیمۆگرافی بکەنە سیاسەتێکی بنەڕەتی لەو ناوچانەی کە لەلایەن چەتەکانەوە داگیرکراون. هەوڵ دەدەن باوەڕی گەل بە شۆڕش بشکێنن. بەتایبەت لەم دواییانەدا دەیانەوێت ململانێی عەرەب و کورد لەسەر بنەمای ئاژاوەگێڕی هەندێک عەشیرەت دروست بکەن. بە پڕوپاگەندەکردنی قەسەدە یان ئیدارەی خۆسەر، کە گوایا تەنیا نوێنەرایەتی کورد دەکات؛ هەوڵ دەدەن ناوەڕۆکی پارادایمی نەتەوەی دیموکرات پووچەڵ بکەنەوە، بە بەکارهێنانی سیاسەتی گڵاو لەسەر هۆزە عەرەبەکان دژ بە بزووتنەوەکە. هەروەها دەیانەوێت بە بیانووی بێ بنەما ململانێ نێوان پێکهاتەکان دروست بکەن وئاڵۆزییەکە قووڵتر بکەنەوە.
شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشێکی ژنان لە هەموو جیهاندا سەریهەڵدا و سەرنجی هەموو ژن و مرۆڤەکانی ڕاکێشا. بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ زۆرێک لە تێکۆشانەکانی ژنان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لەم دواییانەدا نزیکایەتییەک لەسەر بنەمای بێ کاریگەر کردنی هەموو دەستکەوتەکانی ژنان پەرەی پێدراوە. بەتایبەت بەو هێرشانەی کە بۆ سەر یەپەژە زیادی کردووە، سروشتی شۆڕشگێڕانەی بەرخۆدان دەکرێتە ئامانج. جلوبەرگەکان بوونە بابەتی گۆڤارەکانی مۆدەی یەپەژە، شێوازی ژیانی مۆدێرنیستی شەڕڤانانیان پیشان دەدا لە ڕێگەی ئەو فیلم و زنجیرە فیلمانەی کە لەسەر ناوی یەپەژە دروستکرابوون؛ ئەمانە هێرشی شەڕێکی تایبەتە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێتە شتێکی گرنگ کە ناوەڕۆکی بەها شۆڕشگێڕی و کۆمەڵایەتییەکان لە بەرامبەر هەوڵە پەراوێزییەکان بپارێزرێت.
لە باشووری کوردستان وەک بوارێک کە پاڵپشتی هەموو ڕێکخراوە سیخوڕیەکان دەکات، نزیک دەبێتەوە، هەم هاوکاری و هەم سیاسەتەکانی دەوڵەتی خاوەن سەروەر بە ئاراستەی شەڕی تایبەت یەکلاکەرەوەن. لەم بوارەدا هێڵی بێ چارەی پەدەکە؛ پەکەکە وەک هەڕەشەیەکی بنەڕەتی لەسەر خۆی دەبینێت، کار لەسەر بنەمای دروستکردنی ئەو ڕوانگەیە دەکات کە پەکەکە ڕێکخستنێکی بیانییە و سەر بەم هەرێمە نییە، هێرشێکی چڕ و پڕ بەڕێوە دەبات. گەل بە پراکتیکەکانی وەک بێزارکردنی ژیان بە ڕێگەی زنجیرە فیلمی تورکی، هاندانی قوتابخانە ئەهلیەکان، بە شێوازی ژیانی بیانی دوور خستنەوە لە بەها مرۆییەکان، بەستنەوە بە مووچە خۆرییەوە.و بە دروستکردنی نائومێدی، هاندانی کۆچی گەنجان لە وڵات هەموو بە پلان بەڕێوە دەرێن. لەگەڵ بزووتنەوەکەمان بە بیانووی جیا جیا لە چوارچیوەی شەڕی تایبەتدا شەڕ دەکات.
وڵاتانی ئەورووپایی کە لەچوارچێوەی هاوکارییەکانیان لە جێبەجێکردنی شەڕی تایبەتدا پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، بە زیادکردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ڕایانگەیاندووە کە هاوبەشی هەر هێرشێکن لەم بابەتەدا. بە تایبەتی لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەری و میدیاییەوە هێرشێکی جددی دژ بە پڕوپاگەندەی پەکەکە دەکرێت و ئەوانیش لەو بڕیارانەدا باسی مافی خۆیان دەکەن. بە هەموو جۆرە گوشار، دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن بە ئەرکی بیرۆکراتی و ڕەشبگیری دەیانەوێت ئەنجام وەربگرن. هەوڵ دەدەن سیستەمێک دروست بکەن کە تەنانەت بە هەندێک سەرچاوەی دارایی بچووکیشەوە هەمووان بەیەکەوە ببەستێتەوە. دیسان گەل و بە تایبەتی گەنجان بە بەرنامەی جۆراوجۆری چاکسازی کە گەنجان لە جوڵە ڕادەگرن، دەست بە پەیوەندییەکانیان دەکەن. بەکۆمەڵکوژی ئەم دواییەی شەنگاڵ، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان کۆچیان کرد؛ هەر لەسەرەتاوە و تا ئێستاش تێگەیشتنێکی تایبەت لەبارەی گەلی ئێزدییەوە لە هەرێمەکە هەیە. بە تێگەیشتێک کە ئێزدییەکان لە کورد جیا دەکاتەوە و تەنانەت تووڕە دەکات، دەیانەوێت بە ڕەخساندنی دەرفەت پشتیوانی دەوڵەتانیان لێ بستێننەوە.
تەنانەت ئەگەر وەک دووبارەکردنەوەش بێت، دەتوانین ئاماژە بە پراکتیکەکانی شەڕی تایبەت بکەین کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە هەموو بوارەکاندا بەم شێوەیە بەکار دەهێدرێن،. بێگومان ڕێگەی جیاواز هەیە. لەم بوارەدا ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ هێڵی تێکۆشانمان پێناسە دەکات:"سەرکەوتن بۆ ئێمەش؛ دەکرێت شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی بەرفراوان لە دژی شەڕی تایبەتی بەرفراوان بسەپێندرێت. شەڕی شۆڕشگێڕانە بۆ ئێمە چییە؟ پەرەپێدانی تاکتیکی خۆی لە دژی هەموو لادانێک سەردەکەویت و گرێدراوی ئەمە تاکتیکەکانی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە."
دەتوانرێت بە سیاسەتە تایبەتانەی شەڕ کە پێشکەوتوون، بە پەرەپێدانی ڕێکخستنێکی بەهێز وەڵام بدرێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە گرنگییەکی زۆر بە کاری هەموو بوارێکی چالاکی کۆمەڵایەتی بدرێت. بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگادا عەقڵییەتی دوژمن لە کۆمەڵگادا بناسرێت، لە بەرامبەر هێرشەکاندا پێویستە جەخت لەسەر چالاکییە پەروەردەییەکان بکرێتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا تاکە هێڵێک کە بەرامبەر شەڕی تایبەت سەردەکەوێ، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. پێویستە گەل بە پێی پێویستی ئەم شەڕە خۆی ئامادە بکات و گرنگە ئەم ڕێکخستنە لە هەموو بوارێکدا پێش بکەوێت. پێویستە چالاکیی کۆمەڵایەتی بە تۆڕێکی بەرفراوانی ڕێکخستنی دەست پێبکات.
یەکێک لە هەنگاوە بنەڕەتییەکان ڕێکخستنی کەسایەتی ئەوەیە بۆشایی بیرۆکەکان پڕبکاتەوە. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە دوژمن ناتوانێت بچێتە ناو بناغە بەهێزەکان و ڕێکخستنییەکانەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هەمووان خۆیان دەست بە تێکۆشانی خۆ ڕێکخستنەوە بکەن. گرنگە ئەم تێکۆشانە دژی شێوازی ژیان و ئایدۆلۆژیای مۆدێرنیتە سەرمایەداری بێت و وەک درێژەپێدەری مۆدێرنیتە دەستی پێ بکات، بە تایبەتی لە دژی لیبرالیزم لە ناوەڕۆکی ئایدۆلۆژیای سەرەکی سەرمایەداری لە خۆدەگرێت، پێویستە لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و لە هەموو شوێنێک تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ دەست پێ بکرێت. دەتوانین بە تێکۆشانێکی یەکپارچە و یەکلاکەرەوە هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن بێ کاریگەر بکەین.