ڕێپێوانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاری حەلەب

یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری حەلەب لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تیشرینی دووەم لە ناوچەی شێخ مەقسود ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری حەلەب لە ٢٥ی تیشرینی دووەم ڕێپێوانێکی جەماوەریان لە ناوچەی شێخ مەقسود ئەنجامدا. بە دەیان ئەندامی پارتی سیاسی، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و یکێتی ژنانی گەنج بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

ڕێپێوانەکە لە ناوچەی شەهیدان لە ڕۆژهەڵاتی قەزای شێخ مەقسود دەستی پێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و داگیرکاری، ژن، ژیان، ئازادی" و "ژن، ژیان، ئازادی...سەربخەن ئازادی" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.