ڕێپێوانی ئامارا دەستی پێکرد
ڕێپێوانی ئامارا لە ئامەدەوە بۆ ئامارا بە درووشمی 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی ئامارا لە ئامەدەوە بۆ ئامارا بە درووشمی 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی ئامارا بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئامەدەوە بۆ گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا بەڕێوەدەچێت، لە لایەن ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتیەوە ئەنجام دەدرێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بەرە ئازادی هەنگاودەنێنین ' بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژی ٤ی نیسان لە ئامارا کۆتایی دێت.
گەنجان بە جلوبەرگی تایبەت بە ڕێپێوانەکە، کە درووشمی ڕێپێوانەکەی لەسەر نووسرابوو، بە گوتنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانان" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" دەستییان بە چالاکییەکەیان کرد.
پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، گەنجەکان لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
'بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجیش سەردەکەوین'
پەرلەمانتارانی دەم پارتی بێریتان گونەش و ئۆنور دوشونمەز، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دایکانی ئاشتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شارەکە بەشداریی بەیاننامەکەیان کرد.
عەباس شاهین، هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند؛ "هۆکاری تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی کورد، چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە، بۆ خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستمان بە ڕێپێوان کرد. بە دروشمی 'لە گەنجیەوە دەستمان پێکرد، بە گەنجیش سەردەکەوین' دەستمان پێکرد. بۆیە لەو باوەڕەداین کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی، بۆ گەلی کورد و تورک دیموکراسی دەهێنێت."
دەنگی ڕێبەر ئاپۆ گەیشت بە هەموو گەلان
دواتر مەرجان سارسلماز بە زمانی کوردی و عەلیهان شیمشەک بە زمانی تورکی بەیاننامەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندرا: "دەنگی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ماوەی ٤٣ مانگدا هەوڵدار بێدەنگ بکرێت، لە ٢٧ی شوباتدا بە هەموو گەلانی جیهاندا بەتایبەتی بە گەلانی تورکیا و کوردستاندا بڵاو بووەوە و هەموو بەربەستەکانی تێکشکاند و دیوارەکانی زیندانی ئیمراڵی دەرباز کرد. بەم بانگەوازە، هەموو بندەستان هیوایەکی گەورەیان بەدەستهێنا. لە فلیپین و بەلوچستانەوە هەتا فەلەستین و کۆمۆنەکانی ئەمریکا، هەموو گەلان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە پێشوازییان لە بانگەوازییەکە کرد و وەک دەستێوەردانێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین باسی لەسەر کرا. هەروەها گەلی کورد لە ڕۆژانی ٨و ٢١ی ئاداردا بە هاتنە نێو گۆڕەپانەکان، پشتگیریەکی بەهێزیان لە بانگەوازییەکە کرد.
هەتا ئازادی جەستەیی جێبەجێ دەکرێت لە گۆڕەپانەکانداین
بانگەوازەکە ڕێگری لە دەستوەردانی ئیمپرالیزی گرت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ گەلانی بندەست و کۆمەڵگای هیوا، دەرفەتی بۆ ژیانێکی ئازاد و ئاشتییەکی شکۆمەندی ڕەخساند. گەنجانی تورکیا و کوردستان پێشەنگایەتی جێبەجێکردنی ئەم بانگەوازییە دەکەن. بەناوی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک کە گەرەنتی ئاشتییەکی شکۆمەند بکات، گەنجانی وڵاتپارێز لە هەموو بوارەکاندا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن و هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت لەگۆرەپانەکاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە گەنجانی وڵاتپارێزی کورد کرا لە ١ تا ٤ی نیسان بە گەرمی بەهارەوە بەشداری لە ڕێپێوانی شارەکانیان بکەن. لە نێوان خۆیاندا و بۆ دەورووبەرییان گفتوگۆیی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "رێپێوانەکەمان کە بە شارەکانی ئامەد، سێوەرگ، جورنێڕەش و ڕحادا تێدەپەڕێت، لە ٤ی نیسان دەگاتە ئامارا و بە ڕاگەیاندنی دەستپێکی سەردەمێکی نوێ کۆتایی دێت". بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بۆ بەشداریکردن لەم ڕێپێوانە شکۆمەندەدا، شایەتحاڵی زیندووبوونەوەی گەنجانی باکوور بن."
دوابەدوای بەیاننامەکە، گەنجان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانان" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.