پەیامی ٨ی ئادار لە گەریلاکانی ژنەوە

گەریلاکانی یەژا ستار دەلیلا و سۆرخوێن کۆبانێ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەریان پیرۆزکرد و پەیامی تێکۆشانیان دا.

ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر

گەریلای یەژا ستار دەلیلا ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەری لە ڕێبەری گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو ژنانی جیهان پیرۆزکرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە بە سوپاکردنی ژن و بڵندکردنەوەی ڕۆحێتی ژندا پێشەنگ و ئافرێنەرە. وەک ژنێک؛ لە چیاکان شەڕدەکەن، تێدەکۆشن و بەڕێوەچونی ئەم تێکۆشانە هێز و مۆراڵێکی گەورەمان دەداتێ. ئەم هێز و مۆراڵە وادەکات ژن لە کۆمەڵگادا ببێ بە پێشەنگ. چونکە لە کۆڵانەکان، شارەکان و هەموو جێگەیەکی ژنان ژن بەرخۆدان دەکات و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێپێوان دەکەن. ئەمە ترسی خستۆتە دڵی دوژمنەوە. هەر لەبەر ئەم ترسەشە هێرشی سەر ژنان دەکەن و کەوتنەتە هەوڵی لەناوبردنی ژنان. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هێز و باوەڕێ پێداوین بۆ ئەوەی ئێمە لەسەر پێ بوەستین و بەردەوام بین. لەناو ئەم تەڤگەرەدا جێگە و ڕۆڵ دەگرین. لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا قوڵ دەبینەوە و هەوڵدەدەین تێکۆشانی خۆمان مەزنتربکەین تا ئەوەی هەنگاوی مەزنتر بنێین. جارێکی تر ٨ی ئادار لە هەموو ئەو ژنانە پیرۆز دەکەین کە لە دژی هێزە هەژموونخواز و سەردەستە تێدەکۆشن و دەڵێین، ژن، ژیان، ئازادی."

گەریلای یەژا ستار سۆرخوین کۆبانێ لە قسەکانیدا ئەم شتەی وت: "بە کار و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک تێکۆشانی ژنان دەستپێکرد. لە ئێستاشدا وەک هەوموان ئەوە دەبینین لە هەموو جیهان لە دەوری ئەم دروشمە کۆبوونەتەوە. بەم دروشمەوە ژنان لە هەموو جێگە و لایەکەوە لە دژی زیهنیەتی سەردەست و کۆیلەدار تێدەکۆشن. ئەمەش لە کار و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم تێکۆشانەش هێشتاش بەردەوامە. هەموو کەسێک دەزانێت لە ئێستا هێرش دەکرێتە سەر چیاکان ئێمەش بە ڕۆحی ئەرداڵ، ڕۆژهات، ڕوکەن و ساراکانەوە ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەکەین. وەک هاوڕێ ئازێ لە تونێلەکانی شەڕدا، بە ئیرادەیەکی وەک ئازێ و بە شێوازێکی شەڕکرنێکی وەک ئازێ. تێکۆشانمان بەرامبەر هێرشەکان گەورەتر دەکەین و ئەم هێرشانە تێکدەدین. داوای من لە هەموو ژنان ئەمەیە: بۆ ئەوەی سیستەمی زیهنەتی سەردەستە بە کۆتابێت، ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن بۆ بەرخۆدان."