پەیامی یەژاد بۆ ٨ی ئادار: ژن، ژیان، ئازادی جەهەری ئێمەیە

یەکێتیی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی رایگەیاند، هەتا بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان لە تێکۆشانیان بەردەوام دەبن و جەختی کردەوە: "ژن، ژیان، ئازادی جەوهەری ئێمەیە، بڕیارداریمان لەسەر تێکۆشانی ژنە."

یەکێتیی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی (یەژاد) بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پێوانەی ژین و ژیاندن لە بنەمای فەلسەفەی عەلەویدا هەیە. ژن، ژیان، ئازادی پێویستی تێکۆشانی ژنە. ئەم دوو پێوانە ڕێگەی ڕاستی پیشانداین.

مانگی خزر کە بۆنەیەکی زۆر بەنرخی باوەڕداریمانە بە جۆش و خرۆشەوە تێدەپەڕێنین و بە گوڕوتینەوە پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین. سەدان ساڵە لە پەڕەی مێژوودا تاڵانکاری لەسەر ژنان دەسەپێنرێت. بەرخۆدان لە دژیی بیرکردنەوەی پیاوسالاری لە ٨ی ئاداردا مانادارە، لە ناو بەرخۆدان و تێکۆشانی هەزار ساڵەدا."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دژی گۆشەگیری، رەگەزپەرستی، ئایین پەرستی و نەتەوەپەرستی هەتا پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک لە تێکۆشان بەردەوام دەبن و راشیگەیاندووە: "ژن، ژیان، ئازادی جەوهەری ئێمەیە. بڕیارداریمان بۆ تێکۆشانی ژنە."