پەیامی ژنانی زیندانی بۆ ٨ی ئادار

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک رایانگەیاند، تاوەکو کۆتایهاتن بە گۆشەگیری درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. راشیگەیاند، دەبنە هاوڕێی رێبەرایەتی.

ژنانی زیندانیی دۆزی پەکەکەو پاژک رایانگەیاند، ئەو ژنانەى کە بە شێوەیەکی رێکخستنکراو و خۆپاراستنیانە بەرەنگاری و خۆڕاگری دەکەن بە دڵنیاییەوە تێکۆشانەکەیان سەردەکەوێت.

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی تورکیا بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمەى ژنانی پەکەکە و پاژک دڵدار و خۆشەویستی ئازادین، کە لە زیندانەکاندا بە شێوەیەکی گەورە بەرەنگاری و خۆڕاگری و تێکۆشان دەکەین، بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش، بە خۆشەویستییەوە سڵاو لە رێبەرەکەمان دەکەین، کە بە رەنجە بێ هاوتاکەى ژنانی کوردی تێکشکاوی سەرلەنوێ خستەوە سەرپێ و بە سەبرێکی زۆر گەورەوە گەیاندنی بەم سەردەمە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە رەوتی مێژوودا بەرەوپێشچونی فیکری و سیستم لەلایەن نێرسالارەکانەوە گۆڕدرا، بە رادەیەک، کە ئاستی لە رێ دەرچوونی شێوەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە گەیشتە بەرزترین ئاست و لە هەبوونی ژنیشدا واتا ونکرا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژ بە نزیکایەتی و عەقڵیەتی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست کراوە و بە چاوی "ئەمانەت" سەیری ژن دەکات و بێ ئیرادەی دەکات و رێگری دەکات لە فیکری ژنی ئازاد و رایانگەیاندووە، "کاتێک ئەو عەقڵییەتە لە رەگەوە هەڵکەندرا و ئەو کاتە ئازادی پێکدەێت و ئەو رۆژە دەبێتە سەرەتای ژیانی یەکسان و ئازاد. ژنان لە هەموو سەردەمێکدا لە دژی ناهەقی و جیاکاری تێکۆشاون و ساڵی ١٨٥٧ لە ناوەندێکی چەوساندنەوە لە نیویۆرک بۆ ئەوەى بەری رەنجی خۆیان ورەبگرن، بە فیداکردنی گیانی خۆیان لە دژی ئەو چەوساندنەوەیە وەستانەوە. بە رەنجی ئەو ژنانە و ژنە شوێنکەوتوەکانیان، ٨ی ئادار وەک رۆژی ژنانی زەحمەتکێشی جیهان راگەیاندرا".

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دژی دەسەڵاتی پیاو، کە بە کەرەستە ئایدۆلۆژی و سیاسییەکانی پیاوسالاری لە هەموو شوێنێکی جیهاندا بە شێوەیکی بێ باکانە هێرش دەکەنە سەر ژنان، ژنان بە شێوەیەکی گەورە بەرەنگاری دەکەن و راشیانگەیاندووە، "لە دژی دەسەڵاتی باوکسالاری، ژنان بە تێکۆشانی رێکخستنکراوی خۆیان هەموو رۆژێک خۆیان هۆشیار دەکەنەوە و بەهێز و بە لێهاتوو دەبن، لە دژی عەقڵییەتی باوکسالاری خۆپاراستنیان ئافراند و رێکخستنی خۆیان گەورە دەکەن. هێرش لە دژی ژنانی رێکخستنکراو زیاتر بووە. رێبەرمان ئازادیی کۆمەڵگەی بە ئازادیی ژنەوە بەستووەتەوە. لە دژی تێکۆشانی بە رێکخستنکراوی ژنانی کورد هێرشی پاکتاوکارانە زیاتر بوون. دیلکردنی دایکێکی کوردی تەمەن ٧٩ ساڵ نیشانی دەدات، کە ترسێکی چۆن کەوتوەتە دڵی ئەردۆغان، نیشان دەدات، کە ئەو سیستمە پاکتاوکارە فاشیستییە چەند لاواز و بێ هێز بووە.

هێزی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیستی پاکتاوکار، لەبەر ئەوەى لە هێزی رێبەرایەتی دەترسێت گۆشەگیریی لەسەر توند دەکەنەوە و قورسایی دەخاتە سەر سیاسەتی پاکتاوکردنی ژن و کۆمەڵگە. بە تێکۆشانی ئێمە ئازادیی ژنان گەورەتر دەبێت و فاشیزم لاواز دەبێت و لە ناو دەچێت. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادیی" کەجەکە، هەڵمەتی "لە دژی پاکتاوکردنی ژنان، ئێمە ژنی ئازاد و کۆمەڵگەى ئازاد دەپارێزین"ی کەژەکە، بە ناوی کادێرانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکان تاوەکو گۆشەگیریی کۆتایی پێنەیەت ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. بە بەرخودانەکەمان، کاتێک ئێمە کۆتاییمان بە گۆشەگیری هینا، فاشیزممان هەڵوەشاندەوە بە هۆشمەندیی؛ ئازادیی رێبەرایەتی ئازادیی ئێمە، بە ئیرادەیەکی پڕ و پێویستەوە ئێمە ئاستی هۆشمەندیی خۆمان لە پارادیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژناندا بەرز دەکەینەوە، خۆمان بە شیوەیەکی بێ هاوتا بە رێکخستن کرد و بووینە "خۆبوون" ئەو کاتە دەبینە هاوڕێ رێبەرایەتی".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لە کەسایەتیی بێریتان، زیلان، لەیلا، سارا، سەما، ئاینور، کوردێ، ئایتەن، زەهرا، مەدیا و یۆنجا دا یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە منەت و خۆ بەقەرزار زانینەوە دەکەینەوە و ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز دەکەین.

لە کۆتایدا ٨ی ئادار لە دایکان و ژنانی زەحمەتکێش لە کوردستان پیرۆز کراوە و راگەیاندراوە، "بۆ ئەوەى سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی ژن، ئیدعا و بانگەشە و هیوامان گەورە و بەهێزە. سەرکەوتن هەموو کات بۆ بەرخودێران و بەرەنگاران و خۆڕاگرانە".

ژ.ت