لە دژی کوژرانی هەشت ژن داوای خۆپیشاندان دەکرێت

لە ٢٤ کاتژمێردا هەشت ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. لەسەرئەم تاوانکارییەی پیاوان، کەجەدەپە بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایەتی راگەیاند.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی مارسدا، بە پێی بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکان؛ لە شارەکانی ئەزمیر، بوورسا، ساکاریا، ئەرزرۆم، دەنیزلی و ئەستەنبوڵ. لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ تاوانی ژن کوشتن ڕوویانداوە و ژنێکیش بە سەختی بریندارکراوە.سەرجەمی ئەم کوشتنانە لە لایەن پیاوانەوە ئەنجمادراوە. دەربارەی ناسنامەی ژنەکان ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە، تەمەنیان لەنێوان ٣٢ بۆ ٤٩ ساڵدایە.

پلاتفۆرمی تاوانکاری بەرامبەر ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە) لەسەر ئەم تاوانکارییە بەرامبەر بە ژنان داوای چالاکی و هەڵوێست وەرگرتنی کرد.

بەپێی ئامارێکی فەرمی، کە لە ٨ـی مارسی ٢٠٢٣ بڵاو کراوەتەوە؛ لەماوەی ئەو ٢١ ساڵەی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا تا ئێستا، زیاتر لە ١٠ هەزار ژن کوژراون یاخود ناچار بەخۆکوشتن کراون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزاریان کوژراون و ئەوانەی دیکەش گومان لە سەر شێوازی گیانلەدەستدانەکانییان هەیە.