پیرۆزبایی ٨ی مارس لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو
مەراسیمی پیرۆزبایی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
مەراسیمی پیرۆزبایی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر بە دروشمئ "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' لە ماڵی هونەر و کولتوری کوردان لە مۆسکۆ بە بەشداری دەیان ژن بە جۆش و خرۆشەوە مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.
لەسەر ناوی رێکخراوەی ڤیان پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەش کرا. لە پەیامەکەدا باس لە گرنگی ئەندێشەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بارەی ژنەوە کرا.
هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی فیدڕاڵی کوردان لە روسیا لینا ئیسلامیش بە تایبەتی سەرنجی بۆ سەر گرنگی ئەو رۆژە و رۆڵی ژنانی کورد کە لە رێگەی ئازادیدا گیانیان لە دەستداوە راکێشا. هەروەها باسی لە گرنگی ئایدۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ژنانی نەتەوە جیاجیاکانیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد و لەسەر ناوی ژنانی عەفغان پەیامێکی پیرۆزبایی خوێندرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا گروپی هونەری خۆجێی و دەنگبێژ سارێ، ئیبۆ، گوهارا حەسەن، مگێر ئاژۆیان، ئیلیچ ئالادیان و پیانیست ئۆلگا هونەری خۆیان پێشکەش کرد.
هـ . ب